به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئیتالیا و ڕێككنه‌كه‌وتنی حزبه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ترسی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، كاریگه‌ری به‌سه‌ر نرخی دراوه‌كان كردووه.
ئاژانی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له پشكه‌كانی به‌ریتانیا FTSE چوار خاڵ نزم بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا DAX بۆ 13 خاڵ به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها فڕه‌نسا CAC 10 خاڵی زیاد كردووه له بۆرسه‌ی دنیادا.
هاوكات پشكه‌كان له بازاڕی MSCI بۆ بازرگانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن بۆ 0.1 نزم بووه‌ته‌وه له‌كاتێكدا پشكی Nikkeiی ژاپۆنی بۆ 0.7 به‌رز بووه‌وه.
له بازاڕی دراویشدا، نرخی یۆرۆ بۆ 0.1% به‌رز بووه‌وه كه ده‌كاته 1.1822$، دوای ئه‌وه‌ی له پێنچ مانگی ڕابردوودا نزمترین نرخی بۆ 1.1763$ تۆمار كرد.
ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه كه مه‌ترسییه سیاسییه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئیتالیا و نرخی یۆرۆ دانا، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئیتالیا حزبه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت داوایان له بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا كرد كه له‌و 250 ملیار یۆرۆیه خۆش بێت كه بۆ هه‌ڵمه‌ت و دانانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌قه‌رز دابوویانه حزبی به‌شداربووانی ئیتالیا.