كۆمپانیایی وزه‌ی تۆتاڵی فڕه‌نسی هاته پاڵ كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانی تر و بازرگانی و پێوه‌ندییه ئابووریییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا نه‌توانن ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تاران ڕزگار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمپانیای تۆتاڵ ڕای گه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی گازی به‌بڕی چه‌ندان ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان ده‌دات كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تارانه‌وه به گرنگترین ڕێككه‌وتن داده‌نرا و به سیمبۆلی سه‌ركه‌وتنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ژماری ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆكی ئێران ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیوای وابوو ئه‌م ڕێككه‌وتنه دووباره متمانه به ئێران ده‌به‌خشێته‌وه بۆ بازرگانیكردن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌به‌رهێنانی زیاتر بۆ وڵاته‌كه.
ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران ڕاگه‌یاند و هاوكات سزای به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه سه‌پاند ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستن له بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران.