دواى به‌ستنى كۆنفرانسى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و واژووكردنى چه‌ندان گرێبه‌ست له هه‌ولێر، پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو لا ده‌كرێت بۆ شه‌ش ملیار دۆلار به هه‌نارده‌كردن بۆ خوار و ناوه‌ڕاستى عێراقیشه‌وه.
كاروان سوورچی گوته‌بێژی یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، هاتنى ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییانه و وه‌زیرى بازرگانیى ئێران، واژووكردنى گرێبه‌ستى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى ئازادى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى له مه‌رزى باشماخ، كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان ئه‌و دوو دراوسێیه.
سوورچی ئاشكراى ده‌كات كه پێشتر ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران بریتى بوو له پێنج ملیار دۆلار كه %63 به‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وت. به‌ڵام ئێسته به‌گوته‌ی ئه‌و "به باشتربوونى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان زیاتر رێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش دواى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان".
سێ مه‌رزى فه‌رمى و پێنج مه‌زرى نافه‌رمى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران هه‌ن. بۆیه گوته‌بێژه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت مه‌رزه نافه‌رمییه‌كانیش بكرێنه فه‌رمى و ئه‌ویش كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت له‌سه‌ر بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له داهاتوودا".
ئه‌وه‌یشی دووپاتی كرده‌وه كه له كۆنفرانسى دوو ڕۆژى هه‌ولێر باسى كارى كۆڵبه‌رى و ڕێكخستنى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه.
ڕامیار تۆفیق بازرگانێكى شارى هه‌ولێر، پێی وایه كه كۆمپانیا ئێرانییه‌كان جارێكى تر متمانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته‌وه بازاڕى هه‌رێمى كوردستان و ئێسته به‌شى زۆریان نووسینگه‌یان كردووه‌ته‌وه یان خه‌ریكى خۆتۆماركردنه‌وه‌ن.
ئه‌و بازرگانه بۆ "وشه" گوتی، ئاستى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران به‌ره‌وپێش چووه و كردنه‌وه‌ى مه‌رزه‌كانیش كارى ئێمه‌ى ئاسان كردووه، ئێسته گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نوێ كردووه‌ته‌وه بۆ هێنانى چه‌ند جۆرێك له كاڵاى خواردن و سپییایى.
"بازرگانانى ئێران دواى كۆنفرانسه‌كه جارێكى تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان و ئێسته مه‌رزه‌كان جموجووڵی باشى تێدایه، ئێرانیش به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م بازرگانى و ڕێكاره‌كانى كه‌م كردووه‌ته‌وه بۆ كارئاسانى بازرگانان" رامیار وای گوت.
یه‌كێك له كێشه‌كانی كاڵای ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان كه چه‌قیوه له ناخی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یدا، خراپی كاڵا و فرتوفێڵ و به‌سه‌رچوونی كه‌ره‌سته‌كانی ئێرانه له بازاڕ. به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ كاڵای خراپ هه‌نارده ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌موو ساڵێك هه‌زاران تۆنی له سنووره‌كانه‌وه بۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان ده‌یسووتێنن.
سیروان عه‌لى پسپۆڕى ئابوورى روونی ده‌كاته‌وه كه دوو جۆر بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران هه‌یه، بازرگانى ئاشكرا كه تۆمار ده‌كرێت، بازرگانى شاراوه كه تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گرێته‌وه له ڕێى كۆڵبه‌رییه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌هێنرێن یان به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئێران ده‌چن.
ئه‌و پسپۆڕه بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئاستى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران دیارى ده‌كات. بۆیه ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئێسته پێوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو دراوسێیه باشه و پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو".
سیروان زیاتر گوتى، كۆمپانیا ئێرانییه‌كان سه‌ربه ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى ئێرانن، بۆیه ئێسته ئه‌و پێوه‌ندییه باشه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران به‌شێوه‌یه‌كى خێرا به‌رز ببێته‌وه و ڕه‌نگه بۆ ئه‌مساڵ ملیارێك دۆلار زیاد بكات له‌سه‌ر ئاستى عێراق.