رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى ده‌كات، رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ئه‌فغانستان ده‌ستى به‌سه‌ر بازرگانیى ماده‌ى" تالك"دا گرتووه كه له دروستكردنى پۆدره‌ى منداڵان به‌كار دێت.
به پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوز، رێكخراوى گلۆبال وێتنس كه رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه، رای گه‌یاندووه كه تیرۆریستانى داعش ساڵانه سه‌دان هه‌زار دۆلار له رێى كانزاكاریى ماده‌ى تالك " Talc" په‌یدا ده‌كه‌ن، كه به شێوه‌یه‌كى نایاسایى به‌رهه‌مى ده‌هێنن.
رێكخراوه‌كه پشتى به زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى كانزاكانى ئه‌فغانستان به‌ستووه كه گوتوویه‌تى، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا مانگى ئادار 500 هه‌زار تۆن ماده‌ى تالك ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه، ئه‌م ماده‌یه وه‌ك هاڕاوێك بۆ كۆمه‌ڵێك شت به‌كار دێت كه به‌ناوبانگترین به‌كارهێنانى له پۆدره‌ى منداڵانه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكراى كردووه، هه‌موو ئه‌و بڕه ماده‌یه ره‌وانه‌ى پاكستان كراوه و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت به‌شێكى زۆرى ئه‌و ماده‌یه له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بازرگانى پێ ده‌كرێت.
رێكخراوى گلۆباڵ وێتنیس Global Witness، رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌رامه‌ته‌كانى سروشت به خراپ به‌كار نه‌هێنرێت.
ئه‌مه له‌باره‌ی داعش، له‌باره‌ى تاڵیبانیش رێكخراوه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و رێكخراوه ده‌ستى به‌سه‌ر به‌رده گرانبه‌هاكان و یاقووتدا گرتووه.
نی‌ك دۆنۆفان به‌رپرسى هه‌ڵمه‌ته‌كان له رێكخراوه‌كه ده‌ڵێ، "به‌كاربه‌رانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستیان بێت، به كڕینى ئه‌و مادانه هاوكاریى گرووپه تیرۆریستییه‌كانى ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن".
له‌كاتێكدا به‌كاربه‌رانى پۆدره زۆر فراوانه، بۆیه داوا ده‌كات چاودێرییه‌كى توندتر له ئه‌فغانستان بخرێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى كانزاكان.