گۆڤاری دیرشپیگلی ئه‌ڵمانی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ن كه شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان ڕێككه‌وتن و كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی ئه‌ڵمانیا له سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه له به‌رانبه‌ر یه‌مه‌ن و ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك سیمێنس و بایه‌ر و دایمله‌ر كه ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سعوودییه‌كان كردووه.
هاوكات سعوودیه هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌ڵمانیایه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2017 به‌های هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ سعوودیه گه‌یشتووه‌ته 7.7 ملیار دۆلار، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییدا پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاڵۆزی تێكه‌وت و له ساڵی پاردا شانشینی سعوودیه داوای باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا كرد بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گوتبوو.
ساڵی پار كۆمپانیای سیمێنس ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستێكی به بڕی 400 ملیۆن دۆلار واژوو كرد له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه به‌رانبه‌ر به پێنچ تۆرباینی گاز، هه‌روه‌ها كۆمپانیای دایمله‌ری ئه‌ڵمانی له ڕێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای SAPTCO 600ئۆتۆمبێلی مێرسیدس بێنزی له سعوودیه كڕی.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، شانشینی سعوودیه كاره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان وه‌ستاندووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام تا ئێسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیه ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر نه‌دراوه.