سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:05:09/06/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە و سبەی یەكشەم مووچەی چەند شوێنكی تر دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی یەكشەم 9/6/2018 مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
-  خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

هاوكات لە ڕۆژانی دواتر وەزارەتەكانی تری حكوومەت مووچەكانیان وەردەگرن، جگە لە خانەنشینان و پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ كە تا ئێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەوان دیار نییە.

ئەمە دەبێتە سێیەم مانگ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردووەتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوویش ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت، دەتوانرێت بە تەواوی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بەكۆتا بێت.



وشە - رامیار جەواد