ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ئیلدیفانسۆ گواجاردۆ وه‌زیری دارایی مه‌كسیك ڕای گه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ ڕێككه‌وتنی بازرگانی باكوری ئه‌مه‌ریكا "نه‌فتا"، نه‌رمی نواندنه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گواجاردۆ ڕای گه‌یاندووه له مانگی ته‌مووزی داهاتوو گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه له نێوان مه‌كسیكۆ و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونی هه‌رسێ لایه‌ن.
زیاتر گوتی، ته‌نیا ڕێ بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك نه‌رمی نواندنه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جیاوازییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و لێكگه‌یشتنی زیاتر له نێوانمان دروست ببێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی دڵنیاییمان پێ نه‌دا، مافی دانانی یاساشمان پێ نادات، به‌مه‌یش كاره بازرگانه‌كانیان شكست دێنن.
ئاماژه‌ی دا، چانسه‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند وڵاتانی ئه‌ندام ئاماده‌یییان تێدایه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان.
نه‌فتا، ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی هاوئاهه‌نگییه له نێوان وڵاتانی كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه هه‌رسێ لایه‌ن له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری ده‌رچوونی دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت.