كۆمپانیای at&t به‌ 86 ملیار كۆمپانیای TimeWarnerكڕی

:: PM:04:14:13/06/2018 ‌

دواجار كۆمپانیای at&t  توانی گرووپی فیلمسازیی "تایم وارنەر" بكڕێت و دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمەریكاش داخوازییەكەی ترەمپی رەت كردەوە كە دژی تێكەڵاوبوونی ئەو دوو كۆمپانیا زەبەلاحەی بواری میدیا لە ئەمەریكا بوون.

كۆمپانیای "ئەی تی ئەند تی" ساڵی 2016 رای گەیاندبوو بە تەمای كڕینی كۆمپانیای تایم وارنەرە بە 86 ملیار دۆلار بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بكات و سەرنجی كڕیاری زیاتر بۆ لای خۆی رابكێشێت.

وەزارەتی دادی ئەمەریكا سكاڵای لە هەردوو كۆمپانیا كردبوو و هەوڵی دا رێ لەو مامەڵەیە بگیرێت. بە گوتەی پسپۆڕان و چاودێران رەتكردنەوەی سكاڵاكەی وەزارەتی داد لە لایەن دادوەری واشنتن بووەتە هۆی شكستێك بۆ دامەزراوە چاودێرییەكانی فیدراڵی و رێخۆشكەرە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مامەڵەی گەورەتر لە نێوان كۆمپانیاكان بێتە كایەوە.

دوای كۆتاهاتنی ئەم مامەڵەیە كۆمپانیای "ئەی تی ئەند تی" كۆنترۆڵی هەریەك تۆڕە تەلەڤزیۆنییەكانی HBO و كەناڵی CNN و ستۆدیۆی وێنەگرتنی "وارنێر برادر" و ژمارەیەك كۆمپانیای گرنگی تر بەدستەوە دەكات.

سەرچاوە/BBC




وشە - سلێمان تاشان