ترەمپ 25% باجی خستەسەر كەلوپەلی چینی

:: PM:04:17:15/06/2018 ‌


ئەمڕۆ هەینی 15ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتری بەسەر كەلوپەلی هاوردەی چینی سەپاند.
سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریدا بە رێژەی 25% باجی گومرگی و رسومات بخاتە سەر كەلوپەلی هاوردەی چینی بۆ ئەمەریكا، ئەمەش دوای سەپاندنی هەمان بڕ دێت بەسەر ئەلەمنیۆم و پۆڵای هاوردەی یەكێتی ئەوروپا و كەنەدا.
جێی باسە قەبارەی ساڵانەی كەولوپەلی هەناردەی چین بۆ ئەمەریكا دەگاتە 50 ملیار دۆلار، ئەمەی ترەمپ كردوویەتی پاساوی پاراستن و گرتنەبەری رێوشوێنی پاراستنی خاوەنداریەتی هزریی و تەكنۆلۆجییە.
ترەمپ بەڵێنی ئەوەشیدا ئەگەر چین هەنگاو دژ بەرانبەر ئەمەیكا بگرێتەبەر ئەوا رێژەی باجەكە زیاتر دەكات، گوتی "ئەو باجە تەواوی كەلوپەلی چینی دەگرێتەوە كە تا ساڵی 2025 دروست دەكرێن"، زیاتر گوتی "گەشەی ئابووری چین زۆر بە خێرایی گەشە دەكات بۆ داهاتوو، بەڵام ناتوانن زیان بە گەشەی ئابووری ئەمەریكا بدات".

بەرانبەر بە زیادكردنی باج لەسەر كەولوپەلەكانی، حكوومەتی چین بەڵێنیدا كە رێكاری هاوشێوە دەگرێتەبەر بەر و باج دەخاتە سەر كەولوپەلی چینی بە هەمان بڕ و ئەندازە.
وەزارەتی بازرگانی چین دوای چەند خولەكێك لە راگەیاندنەكە ترەمپ، لە پێگەی فەرمی خۆی رای گەیاند كە چین نایەوێت شەڕێكی بازرگانی بكات، بەڵام هیچ چارەیەك نییە جگە لە بەرەنگاربوونەوەیەكی بەهێز نەبێت دژ بەو رێكارەی ئەمەریكا كە زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.

سەرچاوە/ رۆیتەرز



وشە - فه‌رمان سادق