گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێران و توركیا، كاریگه‌رى و زیانه‌كانى به‌ماوه‌ى 10 ڕۆژ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ركه‌وتووه. به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له به‌نداوه‌كان ده‌ڵێ، به هه‌زاران ماسى له‌ناو چوون. كه‌رتی كشتوكاڵیش تووشى زه‌ردبوونێكى زۆر بووه.
"ئه‌و ئاوه‌ى له ئێرانه‌وه دێته ناو هه‌رێم، پێشتر له‌سه‌ر ڕێی خۆی پیسییه‌كانى ڕاده‌ماڵى و هه‌ستى پێ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته له سه‌ره‌تاى وه‌رزى هاوین ئاو بۆگه‌ن بووه به‌هۆى پیسایییه‌كان و تێكه‌ڵبوونی ئاوه‌ڕۆ، بۆیه خه‌ڵكى ناتوانێت لێى نزیك بێته‌وه" ئه‌وه گوته‌ى یه‌كێك له جووتیارانى دۆڵه به‌فره‌ى سنوورى پشده‌ر.
عه‌لى وسو كه رۆژانه له كه‌ناری ئاوی زێ له سنووری قه‌ڵادزێ كاری جووتیاری ده‌كات، بۆ "وشه" ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه ئاستى ئاو ڕاسته كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆنێكى زۆرى لێ دێت و به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى ئێمه‌ى تووشى زه‌ردبوون كردووه به تایبه‌تى گوڵه‌به‌ڕۆژه كه جۆره نه‌خۆشییه‌كى سه‌یرى گرتووه و شاره‌زایانى بوارى ڕووه‌ك ده‌ڵێن به‌هۆى ئاوه‌كه‌یه.
ئه‌و جووتیاره ئاشكراى كرد كه ئێسته هێنده ناتوانن سوود له ئاوه‌كه وه‌ربگرن، بۆیه به‌گوته‌ی خۆی "بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵه‌كه‌یان به‌ته‌واوى له‌ناو نه‌چێت، پشت به‌و بیرانه ده‌به‌ستن كه ڕۆژانه له ڕێی شۆفڵه‌كانه‌وه به‌ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك و چه‌ند مه‌ترێك قووڵ ده‌كرێ".
ئه‌كره‌م ئازاد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئاشكراى ده‌كات كه تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق هیچ فشارێكی نه‌كردووه له‌سه‌ر هه‌رێم بۆ به‌ردانه‌وه‌ی زیاتری ئاو له به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌به‌ندیخان، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوودا بیكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه بۆ "وشه" ده‌ڵێ "له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕۆین و به‌غدا هیچ تێبینییه‌كی نه‌داوه".
"گرتنه‌وه‌ى ڕووبارى دیجله له توركیا هیچ كاریگه‌رییه‌كى واى نه‌بووه له سنوورى هه‌رێمى كوردستان شیاوى گوتن بێت، چونكه له‌و سنوورانه‌ى ڕووبارى دیجله تا هه‌رێمى كوردستان تێده‌په‌ڕێنێت ئاوه‌كه‌ى باشه، به‌ڵام كاتێك ده‌گات به به‌نداوى مووسڵ، ئاوه‌كه‌ى به‌ته‌واوى كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌وێ كێشه هه‌یه و زیانه‌كانی به‌ده‌رده‌كه‌ون" ئه‌كره‌م ئازاد وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ئێسته ناتوانین ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان گل بده‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه داوا له به‌نداوی دووكان بكرێت ئاوی زیاتر به‌ربداته‌وه، ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وایه، چونكه هاوسه‌نگی ئاو له عێراق گرنگه.
به گوته‌ى ئه‌كره‌م ئازاد، چه‌ند رێككه‌وتنێكی لێك تێگه‌یشتنێك له نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان و توركیا هه‌یه له‌باره‌ى پرسى ئاو، به‌ڵام به گرتنه‌وه‌ى ئاوى ڕووبارى دیجله هیچ به‌هایه‌ك نامێنێت بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه.
ئاوی رووباره‌كانی زێ و سیروان كه له توركیا و ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه هه‌رێمی كوردستان، سوودی هه‌ره گه‌وره‌یان بۆ ناوه‌ڕاستی عێراقه، به‌و پێیه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ریكی كشتوكاڵن و هه‌رێمی كوردستان كه‌متر خه‌ریكی كشتوكاڵه.
شوان هه‌مزه مامۆستاى زانكۆ له به‌شى كشتوكاڵ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گرتنه‌وه‌ى ئاو هێنده كاریگه‌رى به‌سه‌ر سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه، كاریگه‌ریی به‌سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و هه‌ولێر نییه.
ئه‌و پسپۆڕه بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه و پێدانى ئاو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا عێراق ده‌كات به بیابان و سنوورى سلێمانى زیانه زۆره‌كه‌ى به‌رده‌كه‌وێت. زیاتر گوتی "پێشبینى له‌ناچوونى زیاتر له 35 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى ده‌كرێت كه ئێسته هه‌شت هه‌زار پارچه زه‌وى له‌و ناوچه‌یه‌ى پشتیان به‌ئاو ده‌به‌ست له لێوارى له‌ناوچووندان و ده‌توانین بڵێین له‌ناو چوون".
شوان ئاشكراى كرد كه زیانه‌كانى ئاو به‌وه ته‌واو نابێت كه باس ده‌كرێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "پێشبینى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ده‌كرێت له‌ناو ئاژه‌ڵدا و ده‌ركه‌وتنى سه‌تان ڤایرۆسى جۆراوجۆر له شوێنه‌وارى ڕووباره‌كان".
هه‌رچى به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێك له به‌نداوه‌كانه ئاشكراى ده‌كات، ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه، كاریگه‌ریى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه و كاریگه‌رییه‌كه بریتییه له‌وه‌ى ڕۆژێك به‌ر له گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه، ده‌وروبه‌رى 144 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌ك ئاویان بۆ ده‌هات له زێی بچووكه‌وه، به‌ڵام ئێسته ئاوى هاتوو بووه به 35 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌ك.
حه‌مه‌تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دووكان، بۆ "وشه" گوتى، كاریگه‌رى دووه‌مى ئه‌و ئاوگرتنه‌وه‌یه بریتییه له‌وه‌ى ئێمه ئێسته له وه‌رزى ئاو به‌ردانه‌وه‌ین، له ساڵانى پێشوو و ئه‌مساڵیش ڕۆژانه یه‌ك سانتیمه‌تر ئاو داده‌به‌زى، به‌ڵام ئێسته ڕۆژانه سێ بۆ چوار سانتیمه‌تر داده‌به‌زێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دووكان ئاشكراى ده‌كات كه كاریگه‌رییه‌كى تر‌ى ئه‌و ئاوگرتنه‌وه‌یه بریتییه له زیانی سامانى ماسى. به‌گوته‌ی ئه‌و "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماسى له دوو مانگى پێشوو كۆچى كردووه بۆ سنووره‌كان به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ته‌نكاو و دانانى گه‌را، له‌گه‌ڵ جووڵه‌ى ئاو ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ قووڵایی ئاوه‌كان، به‌ڵام به‌پێى خه‌مڵاندنی ئێمه 50 بۆ 100 هه‌زار په‌نجه‌ماسى له‌ناو چوونه و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ریاچه‌كه".