عه‌لی به‌شار، كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له شاری زاخۆ به تۆمه‌تی كوشتنی كچێكی ئه‌ڵمانی جوو، به‌ناوی سۆزانا ده‌ستگیركرا و ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه، دایكی ئه‌و تۆمه‌تباره به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاندووه: "كوڕه‌كه‌م بكوژ نییه، به‌ڵكو هاوڕێ توركه‌كه‌ی كوڕم كه ناویشی نازانم بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كچه‌یه و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، به‌ره‌و توركیا ڕایكردووه و ئه‌وكات به‌شاریش له‌گه‌ڵى چووبوو".
دایكی عه‌لی به‌شار زیاتر ئاشكراى كردووه كه عه‌لی و سۆزانا و ئه‌و گه‌نجه توركه ته‌مه‌ن 35 ساڵییه كه كه ناوی نازانم، هاوڕێی یه‌كتر بوونه و چه‌ندین جار له شاری فیسبادنی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
دایكىلا عه‌لى نایشارێته‌وه و دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت كه عه‌لی هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رگیز ئه‌و بكوژى ئه‌و كچه نییه، و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره توركه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا بكه‌ن به‌ووردى نه‌ك ته‌نها كوڕێكى بێ تاوان بگرن، چوونكه ئه‌وكات راستییه‌كان ئاشكرا ده‌بن، به گووته‌ى دایكى عه‌لى.
دایكی عه‌لی به‌شار نهێنییه‌كى تر ئاشكرا ده‌كات كه سه‌ره‌تا پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له‌و تاوانه‌دا، ئه‌و په‌نابه‌ره توركه‌یان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره توركه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا هیچی نه‌دركاند،ووه دووباره ئازاد كراته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى دایكى عه‌لى سه‌رجه‌م سایته عه‌ره‌بى و ئه‌ڵمانییه‌كى پڕ كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دارانى ئه‌ڵمانیا هیچ گوته‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه تا ئێسته نه‌كردووه و هێشته له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن.
عه‌لی به‌شار هاووڵاتییه‌كى عێراقییە ناوی و تەمەنی 20 ساڵە لە مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری ڕابردوو لە ڕێی هەڵمەتی كۆچكردنی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا ئەویش گەیشتووەتە وڵاتەكە، دواتر لە 22ی ئایار/مایۆه، به لاقە كردن و كووشتنى كچێكی جووی بە ناوی سوزانا فیدلمان كە تەمەنی 14 ساڵ بووە تۆمه‌تباره، لە شارۆكەی فیسبادنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا.
گەنجەكە لە ئەڵمانیا بۆ ئیستەنبوڵ فڕیوە و دواتر گەیشتووەتە هەولێر، دواتر لەلایەن هێزەكانی تەناهی هەولێر گیراوە، ئەو تاوانەی گەنجە عێراقییەكە شەپۆلێكی توندی ناڕەزایی لە ئەڵمانیا دروست كردووە و چەندان خۆپێشاندان دژی تاوانی لەمجۆرە ئەنجام دراوە، ڕێكخراوە ڕەگەزپەرستەكانیش دەستیان بە دروشمی دەركردنی پەنابەران كردووە.