نەوت نزمترین نرخی لە ماوەی مانگ و نیوێکدا تۆمار کرد

:: AM:09:44:17/06/2018 ‌

 

هەفتەی رابردوو نرخی نەوت درێژەی بە دابەزین دا و لە دوایین رۆژی هەفتە بازاڕی بۆڕسە کە رۆژی هەینی کۆتایی پێهات گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی مانگ و نیوی رابردوودا تۆمار کرابێت.

 

بە گوێرەی dailyfx تەنیا لە رۆژی هەینیدا نرخی نەوت سەرووی سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی دابەزی و لە 76 دۆلارەوە گەیشتە 73 دۆلار. هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەگەری دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن روسیا و سعوودیە دەگەڕێتەوە کە بڕیارە لە 23ی ئەم مانگە کۆببنەوە. هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بۆ جەنگی ئابوری نیوان ئەمەریکا و چین دەگەڕێتەوە.

 

هۆکارێکی تر کە بووەتە دابەزینی نرخی نەوت بەرزبوونەوەی نەوتی كۆگەكراوی ئەمەریكایە و بە گوێرەی دامەزراوەی ئەمەریكەن پێترۆلیۆم بڕی نەوتی كۆگەكراوی ئەمەریكا 830 هەزار بەرمیل لە ماوەی هەفتەیەكدا زیادی كردووە و گەیشتووەتە 433 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل. هۆكاری بەرزبوونەوەی نەوتی كۆگەكراوی ئەمەریكاش بۆ پەرەسەندنی بەرهەمهێنانی نەوتی لیتەیی دەگەڕێتەوە. لە دوو ساڵی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریكا بە رێژەی 28% زیادی كردووە و ئێستە رۆژانە سەرووی 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.

 

پێویستە بگوترێت  لە ئەگەری بڕیاردانی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوتیش زیاتر روو لە دابەزین دەكات.



وشە - سلێمان تاشان