حوسێن كازمى نوێنه‌رى ئێران له ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكارى رێكخراوى ئۆپیك، دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێران به پاڵپشتى عێراق و ڤه‌نزوێلا، پێشنیازێكى سعوودیه و رووسیاى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه داواى زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وت ده‌كات.
پێگه‌ى
بلۆمبێرگ نیوز، لێدوانێكى حه‌سه‌ن كازمى نوێنه‌رى ئێرانى له رێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كه‌رى نه‌وت، ناسراو به ئۆپیك بڵاوكردووته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، ئێران پێشنیازێكى سعوودیه و رووسیاى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، له پێشنیازه‌كه‌دا ئه‌م دوو وڵاته داوا ده‌كه‌ن رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان زیاد بكرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێران له‌لایه‌ن عێراق و ڤه‌نزویلا پاڵپشتى ده‌كرێت، كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ى ئێران له دامه‌زرێنه‌رانى رێكخراوى ئۆپیكن.
پێشتر بۆ دروستكردنى سه‌قامگیرییه‌ك بۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان، وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و وڵاتانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتبوون، ئاستى به‌رهه‌م هێنان دابه‌زێنن، به‌ڵام ئێسته سعوودیه و رووسیا به‌یه‌كه‌وه داواى زیادكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن، بیانووى ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانیان زۆر له‌و ئاسته زیاتره كه ئێسته هه‌یانه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى ئێران له ئۆپیك گوتی، پێشنیازه‌كه‌ى سعوودیه و رووسیا پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئۆپیك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ته‌نیا ده‌یانه‌وێ ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌وكاته هاریكاریى نێوان وڵاتانى ئۆپیك له‌ناو ده‌چێت.