برۆنۆ لۆمیر وه‌زیرى ئابوورى فڕه‌نسا رای گه‌یاند، دواى نوێكردنه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، زۆرێك له كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كان ناتوانن له ئێران بمێننه‌وه.
دواى كشاندنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان دایه كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان و وڵاتانى ئه‌وروپا، كه مانه‌وه‌یان له ئێران رووبه‌ڕووى سزاكانیان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م برۆنۆ لۆمێر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه زۆرێك له كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كان ناتوانن له ئێران بمێننه‌وه.
زیاتر گوتی، دواى دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ره‌تاى مانگى مایۆ/ ئایار، زۆرینه‌ى كۆمپانیاكان ناتوانن له ئێران بمێننه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره گوتی، ئه‌م دامه‌زراو و كۆمپانیایانه ده‌بێت له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان كه ده‌یگوازنه‌وه ئێران، یان له‌م وڵاته دروستى ده‌كه‌ن، سوودێكیان به ده‌ست بگات، ئه‌مه‌ش له كاتى بوونى سزاكان ناكرێت، لێره‌دا دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌وروپى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى و سه‌ربه‌خۆ نابێت، بۆیه ناتوانن بمێننه‌وه.