مه‌هاتیر محه‌مه‌د سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا ڕای گه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ماوه‌ی لێ خۆشبوونی باج و گومرگ بۆ سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان درێژ بكاته‌وه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی دابینكردن و پێدانی پاره‌ی زیاتر به كارمه‌ندانی مالیزیا بده‌ن.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لێدوانه‌كه‌ی مه‌هاتیر دڵنیای ده‌داته وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له مالیزیا و هاوكات ده‌ستی به چاكسازی و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و ڕێككه‌وتنه ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا.
مه‌هاتیر له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشوازی له وه‌به‌رهێنه‌رانی چینی و وڵاتانی تر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه‌ی، به مه‌رجێك پڕۆژه‌كان بۆ زیادكردنی هه‌لی كار له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌ره‌وپێشبردن و توێژینه‌وه بێت.
هاوكات بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران مه‌هاتیر بڕیاری داوه به درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێ خۆشبوونی باج و گومرگ بۆ سه‌ر كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ.