گەڵف کیستۆن پێترۆلیەم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم گەیشتنە ڕێککەوتن

:: PM:07:31:22/06/2018 ‌
كۆمپانیاى گەڵف کیستۆن پێترۆلیەم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم گەیشتە ڕێککەوتن سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەیەکی نەوت، له‌ كوردستان.

رێککەوتنەکە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی  شێخانە، بۆ 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەو بەرزکردنەوەیەش لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

کۆمپانیاکە سەرەتا بە سەرمایەی 91 ملیۆن دۆلار کاری لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتیی کێڵگەی شێخان کردووە، هەروەها 175 بۆ 215 ملیۆن دۆلاری تر خەرج دەکات بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرهەمی داواکراو.

حه‌وتى ئه‌یلوولى ساڵى 2015 به‌ راوێژی پێشووتری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ئەنجوومەنی هەرێمیی کاروباری نەوت و غاز، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی لە جیهان پەسەند کرد وەک پاداشتی دارایی بۆ ئەوەی بخرێتە سەر حسابی کۆمپانیاکانی تی تی ئۆپکۆ وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی تەق تەق (٣٠ ملیۆن دۆلار)، دی ئێن ئۆ وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی تاوکێ (٣٠ ملیۆن دۆلار)، گەڵف کیستۆن پێترۆلیەم وەک کۆمپانیای کارپێکەری بلۆکی شێخان (١٥ ملیۆن دۆلار).

سه‌رچاوه‌/ reuters


وشە - محەمەد میران