ئۆكراینا دەیەوێت رێ لە هەناردەی گازی رووسیا بگرێت

:: AM:10:28:11/07/2018 ‌

ئۆكراینا دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت پڕۆژەی گازی ستریمی رووسیا بوەستێنێت و گرنگترین پەیامی سەرۆك كۆماری ئۆكرایناش بۆ ئەوروپا هەر ئەمە بوو. پێترۆ پۆروشنكۆ لە برۆكسێل لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا كۆ بووەوە و لەبارەی ئەنجامدانی هەندێك چاكسازی لە ئۆكراین و گەرەنتی گواستنەوەی وزە بۆ ئەوروپا گفتوگۆی كرد.

ئەو پێی وایە پڕۆژەكەی رووسیا تەنیا پڕۆژەیەكی بازرگانی نییە، بەڵكو پڕۆژەیەكی سیاسییە و دەیەوێت لەم رێیەوە ئۆكراینا لاواز بكات.

پڕۆژەكەی رووسیا ئەگەر تەواو بكرێت، ئەوا ئەو وڵاتە بێ ئەوەی منەتی بە ئۆكراینا بێت، دەتوانێت راستەوخۆ گازەكەی هەناردەی ئەڵمانیا بكات. ئەم هێڵە لە كەناری دەریای باڵتیك تێدەپەڕێت. ئێستە بەشێكی بەرچاو لە داهاتی ئۆكراینا بە هۆی گواستنەوەی گازی رووسیا لە رێی وڵاتەكەی دەستەبەر دەبێت و ئەگەر رووسیا رێی ئەلتەرناتیڤ بدۆزێتەوە، ئەوا داهاتی ئۆكرایناش زۆر دادەبەزێت.

پڕۆژەكە لە نێوان ئەڵمانیا و رووسیا واژوو كراوە و یەكێتی ئەوروپاش گوشاری خستووەتە سەر ئەڵمانیا  بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بوەستێنێت.

سەرووی 80%ی پێداویستی ئەوروپا بە گاز رێی رووسیاوە دابین دەكرێ.

سەرچاوە/یۆرۆنیوز




وشە - سلێمان تاشان