كه‌می كاره‌با مۆته‌كه‌یه‌كه تا ئێسته‌یش له یه‌خه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م له به‌رانبه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان كه‌م نییه، كه‌چی بڕێكی زۆری به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له زیاد به‌كارهێناندا له ترۆپكن و كاره‌بای به‌شێكیشیان له‌ودیو پێوه‌ره‌كانه‌وه‌یه. ئێسته حكوومه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌وای ده‌رده‌كه‌یه و مه‌به‌ستیانه له‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێت.
له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست په‌تای كه‌میی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن. په‌تایه‌ك تا ئه‌مڕۆش لێی نه‌بووه‌ته‌وه. خه‌ڵك هه‌موو ساڵێك له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا تاڵاوی كه‌می كاره‌با ده‌چێژن و به‌هۆیه‌وه داخ له دڵن.
ئه‌و خه‌ڵكه كه له‌باره‌یه‌وه ده‌نگی ناڕازییان به‌رزه، به‌شێكی گرفته‌كه هه‌ر خۆیانن كه له به‌كارهێنانیدا ده‌ست ناپارێزن، به‌و پێیه‌ی هه‌ر تاكێكیان سێ هێنده‌ی تاكێكی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وروپییه‌ك كاره‌با به‌كار دێنن. ئه‌و ماڵانه‌ی به سێ ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی ئیداره ده‌كه‌ن، ٣٠ ئه‌مپێری كاره‌بای نیشتمانی به‌شیان ناكات. محه‌مه‌د ئه‌مین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرای ده‌كات كه "ماڵ هه‌یه ٧٠ ئه‌مپێر كاره‌با به‌شی ناكات".
جاران ئه‌و كاته‌ی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و فێنكه‌ره‌وه هێنده به‌ربڵاو نه‌بوون، كاره‌بای هه‌موو كوردستان له هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان به نزیكه‌ی ٣٥٠ مێگاواته‌وه دابین ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و دوو به‌نداوه نه‌ك هه‌ر ١٠%ی خواست پڕ ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ چه‌ندان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای كه‌رتی تایبه‌تیش ناتوانن خواستی خه‌ڵكی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه.
ئێسته به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دوو هه‌زار و ٧٠٠ مێگاواته، له كاتێكدا خواست نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مێگاواته.
بڕی به‌رهه‌م به‌لای گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه "كه‌م نییه". ئه‌و ئوردن وه‌ك نموونه دێنێته‌وه كه به نۆ ملیۆن كه‌س و ئه‌و هه‌موو كارگه گه‌ورانه‌ی پیشه‌سازییه‌وه، خواستیان ته‌نیا دوو هه‌زار و ٤٠٠ مێگاواته.
وه‌نه‌بێت ئه‌و خواسته هه‌ر له جێی خۆی بمێنێته‌وه و تا دێت به‌رزتریش ده‌بێته‌وه، چونكه به‌رده‌وام ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با زیاتر ده‌بێت. پێرار كه وه‌زاره‌تی كاره‌با ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار هاوبه‌شی هه‌بوو، ئێسته به‌گوته‌ی ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، ژماره‌كه بۆ "ملیۆنێك و ٥٠٧ هه‌زار هاوبه‌ش به‌رز بووه‌ته‌وه" گه‌یشتن به خواستیان به‌تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا وه‌ك ڕاكردن به‌دوای سێبه‌ره.
بۆ ڕێگری له‌و زیاده‌ڕۆیییه، وه‌زاره‌تی كاره‌با نرخی یه‌كه‌ی مانگانه‌ی سێ به‌رانبه‌ر كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی كاره‌بادا ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ته‌نگژه دارایییه‌دا پاره بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دادی نه‌دا و كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای درێژ نه‌كرده‌وه. ئاخر فێنكی ماڵی زۆر له هاوبه‌شانی كاره‌با، له پشت پێوه‌ره‌كانه‌وه‌ن. وه‌زاره‌تی كاره‌باش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت و ئاگاداری ئه‌و فێڵه‌ی خه‌ڵكه، ئه‌وان كه لیژنه‌ی به‌دواداچوونیان له هه‌موو شار و شارۆكه‌كان هه‌یه و گوایه به‌دوای سزادانی سه‌رپێچیكه‌ره‌وه‌ن، به‌ڵام بێ ده‌سه‌ڵاتییان به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی سه‌رپێچیكار، هه‌وڵه‌كه‌ی له‌بار بردوون و ددانی پێدا ده‌نێن كه "هێشتا نه‌یانتوانیوه به یه‌كجاری ئه‌و دیارده بنبڕ بكه‌ن".
خۆ كاتێكیش كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی سزا ده‌درێت، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان كار و لیژنه‌كانی به‌دواداچوونیش كه له ساڵانی ته‌نگژه داراییدا سستن، له توانایاندا نییه به‌رده‌وام چاو‌دێر بن به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانیانه‌وه. بۆیه محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، "٣٠% ی كاره‌بای كوردستان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات".
ئه‌و ڕێژه‌ی به فیڕۆچوونه له كاتێكدایه، تێچووی كاره‌با له‌سه‌ر حكوومه‌ت زۆره و ساڵانه بڕێكی زۆری سه‌رمایه و بودجه‌ی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و زۆر كه‌می له خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه. گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتی "٧٥%ی خه‌رجی كاره‌با له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت خۆیه‌تی و ته‌نیا ٢٥%ی تێچووی كاره‌با له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێته‌وه". دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "ئه‌گه‌ر كاره‌با به باشی كۆنتڕۆڵ بكرێت و به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت و سه‌رپێچییه‌كان ببڕێن، دڵنیاین كاره‌با به‌شی 24 سه‌عات ده‌كات".
ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت ئه‌سته‌مه تا به به‌رده‌وامی چاو‌دێر بن به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانیان و جیا له به‌فیڕۆ چوون، نه‌هێڵن كاره‌بایان لێ بدزرێت، كه تا ئێسته حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه سه‌رپێچیكارانی سه‌ر كاره‌با بنبڕ بكات، ئه‌وه بۆ پێوه‌ری زیره‌ك ئاو خواردنه‌وه‌یه. به‌وه‌ی سیسته‌مێكی چاودێرییه و دیاری ده‌كات چ بڕه كاره‌بایه‌ك خه‌رج ده‌كرێت و ڕێگری له‌هه‌ر زێده‌ڕۆیی و دزییه‌ك ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ش گل ده‌داته‌وه كه به فیڕۆ ده‌چێت.
ئێسته حكوومه‌ت گرنگی و پێویستی پێوه‌ری زیره‌كی بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه و به ڕژدی كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات. ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، "حكوومه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی پێوه‌ری زیره‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه له ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌با به گشتی، هه‌ر له كۆنتڕۆڵكردنی خواست و ڕێگریكردن له دزینی كاره‌با و بنبڕكردنی سه‌رپێچی و كۆكردنه‌وه‌ی داهات".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێ، "هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردن و دانانی پێوه‌ری زیره‌ك زۆر رژده و ئه‌مساڵ پێوه‌ری زیره‌ك ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه".
هه‌رچه‌نده بڕی كۆی جێبه‌جێكردنی پێوه‌ری زیره‌ك كه‌م نییه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی گرفتی كه‌می كاره‌بادا گه‌لێك بچووكه. مه‌زه‌نده ده‌كرێت نرخی هه‌ر پێوه‌رێكی زیره‌ك ١٠٠ دۆلار بێت. ئێسته وه‌زاره‌تی كاره‌با كه ملیۆنێك و ٥٠٧ هه‌زار هاوبه‌شی هه‌یه، كۆی پێوه‌ره‌كانیان ١٥٠ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌كات.
جگه له پێوه‌ری ماڵان، پێوه‌رێكیش له‌سه‌ر محاویله‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌به‌سترێت و كوردستان كه ٤٣ هه‌زار محاویله‌ی هه‌یه، نرخی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ئه‌ویش چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار دۆلاره. سه‌رباری ئه‌وانه، ڕه‌نگه بڕێكیش بۆ پێوه‌ری كارگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت بڕوات كه ژماره‌یان ڕوون نییه و پێوه‌ره‌كانیان گه‌وره‌تر و نرخیشیان گرانتره.
به‌و پێیه تێچووی كۆی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك، مه‌زه‌نده ده‌كرێت ٢٠٠ ملیۆن دۆلار تێپه‌ڕ نه‌كات، كه دواجار ڕه‌نگه پاره‌ی كۆی ئه‌و پێوه‌رانه، یه‌كسان بێت به پاره‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه خه‌ڵكی له پشت پێوه‌ره‌كانیانه‌وه بردوویانه.
پێوه‌ری زیره‌ك چییه؟
ئه‌و پێوه‌ره خۆی چاودێری كاره‌بای ماڵان ده‌كات و ڕێگری له زێده‌ڕۆیی ده‌كات. له‌ڕێی ئه‌و پێوه‌رانه‌وه ده‌توانرێت سزای زیاده‌ڕۆیی له كاره‌بادا بدرێت و له‌و كاتانه‌ی هاووڵاتی كاره‌بای زۆر به‌كار دێنێ /ئێواران زۆرترین كاره‌با له كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت/، له سه‌نته‌ره‌وه ئه‌مپێری ماڵان دیاری ده‌كرێت و به‌وه‌ش ده‌توانرێ كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام دابین بكرێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات به‌شداربوو هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێ كاره‌با ده‌بێت.
ئه‌و پێوه‌رانه دزی و به‌فیڕۆچوونی كاره‌باش ناهێڵن. چونكه له ڕێی هێڵی كاره‌باوه به كۆمپیوته‌ری سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌باوه ده‌به‌سترێنه‌وه و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌ر ماڵێك چه‌ند كاره‌با به‌كار ده‌هێنرێت و بایی چه‌ندیشی خه‌رج كردووه، ئه‌گه‌ر له كێبڵه‌كه‌یشه‌وه بدزرێت هه‌ر ئاشكرایه، چونكه پێوه‌رێكیش له‌سه‌ر محاویله‌ی كاره‌با داده‌نرێت و ده‌زانرێت چه‌ند ماڵی له‌سه‌ره و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند به كار ده‌هێنێت و چه‌ندیش ونه.
به‌گشتیی ئه‌گه‌ر كێشه‌كه پێوه‌ندی به دزینه‌وه هه‌بێت، ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بێت هه‌ر ئاشكرا ده‌بێت، كه‌واته به دوو شێواز ڕێ له به‌فیڕۆچوونی كاره‌با ده‌گیرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی كاره‌باش ناده‌ن، ده‌توانێت كاره‌بایه‌كه‌یان بۆ بكرێت به كارت.
سه‌رباری دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام، سووده‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك گه‌لێك زۆرن، ته‌نیا لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌و پێوه‌ره ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌ستنیان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پاره له ده‌رگه‌ی ماڵان ده‌ده‌ن و ئه‌و مۆلیدانه‌ی ئێسته له كۆڵان هه‌ن، جێیان له‌ق ده‌بێت.
هه‌ولێر/ وشه_ چواس خالید