نرخی خانوو و زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2014 رووی له دابه‌زین كرد و له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كان نزیكه‌ی 50% له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی. دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه، چه‌ند جارێك به هۆی جیاواز جووڵه كه‌وته بازاڕه‌كه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی جارانی و دوای ماوه‌یه‌ك دووباره نرخه‌كان دابه‌زیون. هه‌رێمی كوردستان ئێسته دیسان به دۆخی بێبازاڕی له‌م كه‌رته‌دا تێده‌په‌ڕێت.
زه‌وی و خانوو یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و كه‌رتانه بوون كه خه‌ڵك له رابردوودا وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی له گیرفانی شك ده‌برد یان هه‌ستی بكردایه پاره‌یه‌كی زیاده‌ی هه‌یه، یه‌كسه‌ر سه‌ردانی نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانووی ده‌كرد به‌و مه‌به‌سته‌ی تا ماوه‌یه‌كی تر خێرێك ده‌سته‌به‌ر بكات، پارچه‌یه‌ك زه‌وی ده‌كڕی.
بازاڕه‌كه زۆر خۆش بوو، زه‌ویش وه‌ك چه‌كی بانك بوو له گیرفانی هاووڵاتییان و هه‌ر كاتێك بیانویستایه زه‌وییه‌كه بفرۆشنه‌وه، ئه‌وا به بڕێك قازانج زه‌وییه‌كه‌یان ده‌كرده پاره‌ی كاش.
ئه‌و بازاڕه له 2014ه‌وه دوای سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی دارایی و دواتر تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ماڵئاوایی كردووه، ئاخر نرخی زه‌وی و خانوو نزیكه‌ی 50% دابه‌زی. هیچ كه‌سێك نه‌بوو له‌و بازاڕه‌دا زیانی به‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌و زه‌وییه‌ی له ساڵی 2013 خاوه‌نه‌كه‌ی به 120 هه‌زار دۆلار نه‌یده‌فرۆشت، ئێسته به 60 هه‌زار دۆلار مه‌منوونه كڕیارێك مه‌رحه‌بای بكات.
دوایین گۆڕانكاری و جووڵه‌ی زه‌وی و خانووبه‌ره بۆ دوو تا سێ مانگ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای ده‌رهاویشته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و ئه‌و دۆخه تایبه‌تییه‌ی له كوردستان هاتبووه كایه‌وه، زه‌وی و خانوو پاره‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌ندێك كێشه‌ی سیاسی و ئابووری رێككه‌وتن و حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا مانگانه 317 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات، جووڵه كه‌وته بازاڕه‌وه.
دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لابردنی به‌شێكی به‌رچاو له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی دا و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش جووڵه‌ی زیاتریان به بازاڕ خست، به‌تایبه‌تی بازاڕی زه‌وی و خانووی تا ئاستێك گه‌رم كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك به رێژه‌ی جیاواز نرخه‌كانی هه‌ڵكشاند. به‌ڵام ماوه‌یه‌كه بازاڕی زه‌وی و خانووبه‌ره دیسان سست بووه. به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" بۆ كۆمه‌ڵێك نووسینگه‌ی خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر، ده‌رده‌كه‌وێت بازاڕه‌كه زۆر سسته و كه‌س له نرخی زه‌وی و خانوو ناپرسێت. به گوته‌ی خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌ك "ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت هیچ كه‌سێك زه‌وی نافرۆشێت، چونكه زیان ده‌كات".
محه‌مه‌د قاره‌مان خاوه‌نی نووسینگه‌ی مه‌نتك بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه دوو مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی عێراق بازاڕه‌كه خۆش بوو و خه‌ڵكێك رووی له كڕینی زه‌وی كرد و ئێسته‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌وكات زه‌وییان كڕی، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بیفرۆشنه‌وه، ئه‌وا زیان ده‌كه‌ن.
له نووسینگه‌كه هاووڵاتییه‌ك كه پێش چوار مانگ هه‌ندێك زه‌ویی كڕیوه و چاوه‌ڕوانه بازاڕ هه‌ڵبستێته‌وه بۆ "وشه" گوتی، "له هه‌ر كامێكیان چوار هه‌زار دۆلار زیان ده‌كه‌م."
له لایه‌كی تره‌وه خه‌یروڵا حه‌مه‌د له نووسینگه‌ی هه‌ناره بۆ فرۆشتنی خانوو و زه‌وی، بۆ "وشه" باسی له جیاوازی نرخی زه‌وی له چوار مانگی رابردوو به‌راورد به ئێسته كرد، له كاتێكدا ده‌ستی به‌ره‌و ئه‌و زه‌وییانه‌ی باكوری گه‌ڕه‌كی زه‌یتوون راداشتبوو كه به 50 هه‌زاری ناسراون، گوتی "رێك چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر نیو پارچه زه‌وی له‌م شوێنه كه ده‌كاته 125 مه‌تری چوارگۆشه، به 27 هه‌زار و 500 دۆلار ده‌هاته كڕین، به‌ڵام له‌و ماوه كورته‌دا سێ هه‌زار دۆلار له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و ئێسته به 24 هه‌زار و 500 دۆلار دێته كڕین و كه‌سیش له نرخه‌كه‌ی ناپرسێت."
پێویسته بگوترێت ئه‌م زه‌وییانه‌ی ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه باسیان ده‌كات، خزمه‌تگوزاری شه‌قام و قیرتاویان بۆ نه‌چووه، به‌ڵام كاره‌با و ئاویان هه‌یه و خه‌ڵكێك زه‌وییه‌كه‌ی كردووه‌ته خانوو و تیایدا نیشته‌جێ بووه.
ئێسته هه‌موو هیوا و ئومێدێكی خاوه‌ن نووسینگه‌كانی زه‌وی و خانووبه‌ره هه‌واڵی خۆشه، ئه‌وان ده‌ڵێن "ئێسته ته‌نیا قسه و هه‌واڵی خۆش بازاڕ ده‌جووڵێنێت، بڵێن سبه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێكدێت یه‌كسه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێت یان بگوترێت دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت یه‌كسه‌ر بازاڕ به جووڵه ده‌كه‌وێت". ئه‌وه‌ی ئه‌وانیشی نا‌ئومێد كردووه ئه‌وه‌یه، له هیچ شوێنێك گوێیان له هه‌واڵی خۆش نابێت.