بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا بچێته واشنتن بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندنى نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى بازرگانى ئازادى ئه‌مه‌ریكاى باكور ده‌ست پێ بكاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 10 رۆژه دانوستاندنى نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى رێككه‌وتنى نوێى بازرگانى ئازادى ئه‌مه‌ریكاى باكور، ناسراو به "نافتا"، بڕیاره ئه‌مڕۆ دانوستاندن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ كریستیا فریلاندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا ده‌گاته واشنتن و له‌وێ له‌گه‌ڵ رۆبێرت لایتزه‌رى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى بازرگانى كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاده‌م ئۆستن گوته‌بێژ به‌ناوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا به
فرانس پرێسى راگه‌یاندووه، شاندێك یاوه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه ده‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆش دانوستاندنه‌كه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جاستن تۆردۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا دووپاتى ئه‌وه‌ى كرده‌وه، كه‌نه‌دا پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات رێككه‌وتنى نوێى نافتا، ببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه بازرگانییه‌كان، كه ئه‌مه‌ش به جێبه‌جێكردنى به‌ندى 19ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت كه له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو واژوو كراوه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا جه‌نگێكى بازرگانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا و چین دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه رێككه‌وتنى بازرگانى ئازادى ئه‌مه‌ریكاى باكور"NAFTA" له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك هه‌موار بكاته‌وه.