هه‌ردوو كورته فیلمی كوردی، "باشترین خه‌ڵات" و "سه‌گی برسی"، بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌شت ده‌كه‌ن و ده‌چنه سینه‌مای وڵاتانی تر و نمایش ده‌كرێن.
كورته فیلمی "سه‌گی برسی" كه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی "ڕاژان عه‌زیز" بوو، بۆ نمایشكردن له فێستیڤاڵی فیلمی تۆرینتۆ داوا كراوه، ئه‌مه‌ش دوای به‌شداریكردنیه‌تی له ده‌یان فێستیڤاڵی جیهانیی تر.
له باره‌ی كورته فیلمه‌كه‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی گوت: "ئه‌م فیلمه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 15 خوله‌كه، مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، له ئه‌ستۆی زاك فیلم و ماڵی سینه‌مایه، له ماوه‌ی سێ مانگدا به‌شداری له چه‌ندان فێستیڤاڵی بیانی و ناوخۆیی كردووه".
چیرۆكی ئه‌م كورته فیلمه باس له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مدوایییه ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ڕێی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه كراونه‌ته سه‌ر كورد و له ڕێی نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان خوڵقێنه‌ری داعش و ناردنیانن وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان.
_ _ _ _
كورته فیلمی "باشترین خه‌ڵات" كه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی "واحید كفری" بوو، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مژده له وڵاتی لیبیا وه‌رگیراوه، له‌م ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت.
واحید له‌باره‌ی كورته فیلمه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ی گوت: "فیلمه‌كه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانییه، تا ئێسته چه‌ندان قۆناغی مه‌زنی بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باشی سینه‌مایی، ته‌نانه‌ت به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كانی كان و ئۆسكاریش كردووه، ده‌مه‌وێ به‌و فیلمه پێتان بڵێم كه هیچ هێزێك كورد له سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستێنێت".
چیرۆكی كورته فیلمه‌كه باس له ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی كورد ده‌كات كه له یه‌كێك له فیستڤاڵه‌كانی سینه‌مایی به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، له فێستیڤاڵه‌كه‌ش باشترین خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام له رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی تووشی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وردوخاش ده‌كه‌ن، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام منداڵێك دێت خه‌ڵاته‌كه كۆ ده‌كاته‌وه و رێی ئومێد ده‌گرێته به‌ر.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی