گەردەلوول و باج بەهای پشکەکانی ئاسیای دابەزاند

:: AM:11:26:17/09/2018 ‌

 

ئەمڕۆ دووشەم لەگەڵ دەستپێکردنی سەپاندنی باجی نوێی ئەمەریکا بۆ سەر بەرهەمەکانی چین و درێژەکێشانی گەردەلوولی زەریا ، بەهای سەرجەم پشکەکانی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزین.

 

بازاڕی هۆنگ کۆنگ جگە لەو گۆڕانکارییە نوێیە بەهۆی گەردەلوولێکی بەهیزیش کاریگەری وەرگرتووە بەڵام گەردەلوولەکە گەیشتووەتە چین و یەکێک لە گەورەترین ویلایەتەکانی ئەم وڵاتەی خستووەتە ژێر کاریگەری.

 

پشکەکانی MSCIئاسیا لە دەرەوەی ژاپۆن کە سێ رۆژ بوو رووی لە بەرزبوونەوە کردبوو بە رێژەی 1.2%دابەزین. لە چینیش پێنوێنی کۆمپانیا گەورەکانی وەک CSI300 بە رێژەی 1.1% دابەزین هاوکات پێنوێنی پشکەکانەی هانگ سنگیش بە رێژەی 1.6%دابەزی.

 

پێنوێنی پشکەکانی SNDP500لە مامەلەکانی ئەمڕۆ 0.2% دابەزی  و داتاکانی بازاڕەکانی ئەوروپاش ئەوە پێشان دەدەن کە لە ئاستێکی نزمدا کراونەتەوە.

 

 بە گوێرەی "مێهرنیوز" بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە رۆیتەرزی راگەیاند ترەمپ لە بەرنامەیدایە ئەمڕۆ دووشەم باج بەسەر 200ملیار دۆلار کاڵای ئەمەریکیدا بسەپێنێت.

 

پێشبینی دەکرێ رێژەی ئەو باجە 10%بێت لە کاتێکدا پێشتر هەڕەشەی ئەوە کرابوو بە رێژەی 25%  باج بەسەر بەرهەمەکانی چیندا بسەپێنێت.



وشە - سلێمان تاشان