یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌نیازه بۆ خۆدوورگرتن له‌سزاكانى ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وامبوون له‌مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران، قه‌واره‌یه‌كى دارایى سه‌ربه‌خۆ دابنێت.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس، فیدیریكا مۆگرینى رێكخه‌رى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا راى گه‌یاندووه، ئه‌وروپا به‌نیازه قه‌واره‌یه‌كى یاسایى ودارایى نوێ دابمه‌زرێنێت.
مۆگرینى ئامانجى دامه‌زراندنى قه‌واره ئه‌وروپییه‌كه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى بۆئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانى ئه‌وروپا له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت، كاتێك له‌مامه‌ڵه‌ى بازرگانى و دارایى له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێتى ئه‌وروپا له مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له بوارى كه‌رتى نه‌وتدا.
باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و قه‌واره‌یه‌ى كه یه‌كێتى ئه‌وروپا داى ده‌مه‌زرێنێت، ته‌نیا تایبه‌ت نابێت به وڵاتانى ئه‌وروپا، به‌ڵكو وڵاتانى تر‌ى جیهانیش ده‌توانن ببن به ئه‌ندامى.
وێراى ئه‌وه‌ش هه‌تا ئێستا سروشتى ئه‌و قه‌واره‌یه دیار نییه، مۆگرینى ته‌نیا ناوه‌كه‌ى هێناوه و گوتوویه‌تى" قه‌واره‌ى ئامانجه تایبه‌ته‌كان ده‌بێت، special purpose vehicle، كه به SPV كورت ده‌كرێته‌وه".
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه ماون، پاڵپشتى ئه‌م قه‌واره‌یه بكه‌ن، كه قه‌واره‌یه‌كى دارایى ده‌بێت و به‌پێى یاساى ئه‌وروپا داده‌مه‌زرێت، ئامانجى سه‌ره‌كى پاراستنى ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه ده‌بێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ى تا ئێسته له رێككه‌وتنه‌كه‌ش ماونه‌ته‌وه بریتین له ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و چین و رووسیا.