له شارۆكه‌ی كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كۆمه‌ڵه كه‌سانێك به‌ناوی كۆمپانیاوه بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری ئاوی ناوچه‌كه به پاره پشكنین بۆ ئاوی ماڵان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لاریش سه‌رجه‌میان گیران
سامان ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌یان هاووڵاتی گه‌ڕه‌كه جیاكانی كه‌لار، پێشتر ئاگاداریان كردینه‌وه كه كه‌سانێك به‌ناوی كۆمپانیاوه چوونه‌ته ماڵان و له پاك و پیسیی ئاوی ماڵانیان كۆڵبووه‌وه و فلته‌ریان بۆ ماڵان به‌ستووه و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یان له ماڵه‌كان وه‌رگرتووه.
زیاتر گوتی: كاری ئه‌و كه‌سانه ك ه‌به‌ناوی كۆمپانیاوه هه‌ستاون بێ ئاگاداری ئێمه بووه و جیاوازه له‌و كۆمپانیایه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پێوه‌ر بۆ ئاوی ماڵان داده‌نێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار ئاشكراشی كرد: فلته‌ری ئاوی ماڵان ته‌نیا رێژه‌ی خوێ دیاری ده‌كات نه‌ك پاك و پیسی ئاو، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه گوتویانه پشكنین بۆئاو ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار روزنی كرده‌وه بۆ رێگری له‌و ساختانه، بڕیاریان دابوو داواكاری گشتی ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پاشتر ئاسایش ده‌ستگیری كردبوون كه 20 كه‌سی كرێكاری كۆمپنیای "گۆڵد" بوون له سلێمانییه‌وه هاتبوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی