ئەو چوار فیلمەی ژنان حەز ناكەن مێردەكانیان سەیریان بكەن

:: PM:01:19:15/12/2016 ‌

كەناڵی foxmoviesی تایبەت بە فیلمی سینەمایی، لە ئەنجامی راپرسییەكدا كە بۆ زانینی سەلیقە و بۆچوونی بینەرانی ئەنجامی داوە، بۆی دەركەوتووە كە نزیكەی %80ی ژنان حەزناكەن لەگەڵ مێردەكانیان بە یەكەوە سەیری هەندێك فیلم بكەن، ئەمەش بە هۆی ئەوەی ناوەڕۆكی فیلمەكان هەڵگری جۆرە پەیامێكە، كە كاریگەری دەكاتە سەر هەستەكانی ژنان، ئەم چوار فیلمەی خوارەوەش سەرەكیترینی ئەو فیلمانەن، كە ژنان نایانەوێت لەگەڵ مێردەكانیان سەیریان بكەن:

یەكەم- what women want:
رووداوەكانی ئەم فیلمە لە بارەی كارەكتەرێكە بە ناوی "نیك مارشاڵ" كە بەڕێوەبەری راگەیاندنە لە ویلایەتی شیكاگۆ، دوای ئەوەی تووشی رووداوێك دەبێت، توانایەكی سەیری تێدا دەڕسكێت، كە ئەویش بریتییە لە توانای خوێندنەوەی بیرۆكەكانی مێشكی ژنان، ئیتر هەڵدەستێت بە بەكارهێنانی ئەو توانایە نوێیەی بۆ زانینی نهێنییەكان و ئەو شتانەی ژنان لە مێشكی خۆیاندا بیری لێدەكەنەوە.

دووەم- monster in law:
چیرۆكی فیلمەكە لە بارەی ژنێكی گەنجەوەیە بە ناوی "چارلۆت" كە چەندان پێوەندی گرێدەدات بە مەبەستی دۆزینەوەی مێردێكی نموونەیی، دواتریش گەنجێك دەناسێت بە ناوی "كێڤن" و دەكەوێتە خۆشویستنییەوە، بەڵام سەرەتای پێوەندییەكەیان بە ململانێی نێوانیان دەستپێدەكات.

سێیەم- ghost:
بە لای ژنانەوە ئەم فیلمە بە فیلمێكی زۆر پڕ هەست هەژمار دەكرێت، كە باس لە ژنێك دەكات كە مێردەكەی لە دەست دەدات، بەمەش تووشی دۆخێكی دەروونیی ناهەموار دەبێت و دواتریش تارمایی مێردەكەی دەگەڕێتەوە و پێوەندی پێوە دەكات و پارێزگاری لێ دەكات.

چوارەم- how to lose a guy in 10 days:
فیلمێكی رۆمانسی و كۆمیدییە، باسی كچە رۆژنامەنووسێك دەكات، بە دوای كۆكردنەوەی زانیاریدا دەگەڕێت لە بارەی نووسەری وتارێكەوە بە ناونیشانی "چۆن گەنجێك لە ماوەی 10 رۆژدا لە دەست دەدرێ" و لەو میانەیەشدا تووشی كۆمەڵێك رووداوی سەیر و سەرنجڕاكێش دەبێت. 

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی