لەسەر مووچە وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەسەر پێدانی بڕی جیاوازی پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017 بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی تشرینی یەكەم، لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەم رێنوێنییە خەرج كردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە كە بەپێی رێنوێنییەكانی ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێ بەجێ كراوە، بەڵكو تەنها خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان).

لەبەشێكی ڕوونكردنەوەكە ئاشكرا  كراوە، خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەی‌ (مووچەی بنەڕەتیەكەی و دەرماڵەكان) مانگەكانی ساڵی /2017 كە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواكەوتنی فەرمانە كارگێرییەكان خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی كانوونی یەكەم /2017 بەستراون.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی داوە، بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی /2017 كراوەتەوە پاشەكەوت بڕی ئەم جیاوازییەی كە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بۆ نموونە:
 
_ فەرمانبەرێك شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێكەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی كارگێری دوابكەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی  ناوبراو لە رێكەوتی 1/10/2017 تاكو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی)  ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەكرێتەوە.

یاخود فەرمانبەرێك شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 50) هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەكرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەكرێتەوە.

یان فەرمانبەرێك مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەكرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوكات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەكرێتەوە.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوە هاتووە، هەر جیاوازییەكی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر كە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار كرابێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە كاتی دابەش كردنی مووچـەی مانگانە.



وشە - رامیار جەواد


PM:01:34:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 3183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌