باشماخ..شوفێرانی كورد ڕێ به هاتنی بارهه‌ڵگری ئێرانی ناده‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شوفێرانی كورد، كه به بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن، ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی باشماخیان گرت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ ناده‌ن هیچ بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری "وشه" له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گوتی، له به‌یانییه‌وه شوفێرانی كورد له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كۆبوونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته ناو مه‌رزه‌كه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ڕێیان نه‌داوه یه‌ك بارهه‌ڵگری ئێرانی بێته ناو هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌میان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شوفێرانی كورد بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك شوفێرانی كوردستان ده‌چنه دیوی ئێرانی ده‌روازه‌ی باشماخ، زۆر ڕاده‌گیرێن و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان بۆ دروست ده‌كرێ، شوفێر هه‌بووه 10 سه‌عات له دیوی ئێرانی مه‌رزی باشماخ ماوه‌ته‌وه و تیمی ئێران له مه‌رزه‌كه ڕێیان نه‌داوه بچێته ناو وڵاته‌كه و بۆ كاری بازرگانی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل ده‌ربازی ببێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له دیوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ر كات شوفێرێكی ئێرانی بێته كوردستان به ئاسایی له ماوه‌یه‌كی كه‌م مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو ده‌كرێ و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ناكرێ، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێران دژ به شوفێرانی كورد، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان دژ به شوفێرانی ئێرانی وه‌رگرتووه و ده‌یانه‌وێ چۆن كۆماری ئیسلامی ئێران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوفێرانی كورد ده‌كات، له دیوی هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوفێرانی ئێرانی بكرێت.
ناڕه‌زایی و ڕێگرییه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێسته‌یش دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
پێنجوێن/ڕێبین پێنجوێنی.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د