له ده‌ڤه‌ری سۆران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئاژه‌ڵداری كه‌می كردووه و باس له‌وه ده‌كرێ كه ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی هه‌ندێك ناوچه بۆ نیوه كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌وه "جێی نیگه‌رانییه". ئاژه‌ڵدارانیش حكوومه‌ت به به‌رپرسیار ده‌زانن.
خدر ره‌سووڵ دانیشتووی ده‌ڤه‌ری سۆرانه و ساڵانێكی زۆره كاری مه‌ڕداری ده‌كات. ئه‌و به "وشه"ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 ساڵه كاری مه‌ڕداری و ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌ن و ئه‌و پیشه‌یه‌یان له باب و باپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆی و كه‌سوكاره‌كانی له هه‌ر جۆره مووچه‌یه‌كی حكوومه‌ت بێبه‌شن، كه‌چی حكوومه‌ت هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری لاواز بێت.
به گوته‌ی ئه‌م هاووڵاتییه، حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك هاریكاریی پێشكه‌ش به ئاژه‌ڵدارانی سنووره‌كه نه‌كردووه، جگه له‌مه ئارامیی كوێستانه‌كانیش پارێزراو نییه و تۆپباران و بۆردمانه‌كان له كوێستانه‌كان به‌رده‌وامن و وایان كردووه هاووڵاتییان له ترسی گیانی خۆیان، مه‌ڕ و بزن و ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن.
سامانی ئاژه‌ڵ وه‌ك به‌شێكی گرنگی داهاتی وڵات ئه‌ژمار ده‌كرێ. كه‌رته‌كه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌بێته هۆی پێشخستنی ئابووری وڵات به‌مه‌رجێك ئاوڕی رژدی لێ بدرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سۆران، مێرگه‌سۆر و چۆمان ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له سنووری ئه‌و شارۆكانه‌دا 70 هه‌زار سه‌ر مانگا و نزیكه‌ی 150 هه‌زار مه‌ڕ و بزن هه‌ن.
حه‌كیم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سۆران بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵداری به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه.
به قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، به رێژه‌ی 50% ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌كان كه‌می كردووه. پێشتر له سنووری شاره‌دێی دیانا نزیكه‌ی 30 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و بزن هه‌بوون، به‌ڵام ئێسته ژماره‌كه بووه‌ته 15 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و بزن.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ حكوومه‌ت ساڵانه پلانی هه‌بێت بۆ گرنگیدان به ئاژه‌ڵداری كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی ئابوورییه و ده‌توانرێ سوودی زۆری لێ وه‌ربگیرێت كه خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و دواجار حكوومه‌تیش لێ سوودمه‌ند ببن.
ئێسته پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری لای ئاژه‌ڵداران قورس بووه، چونكه له وه‌رزی زستان پاره‌یه‌كی زۆر له ئالیك و پێداویستی تر خه‌رج ده‌كرێت، له هاوینیش له ترسی تۆپباران و بۆردمانه‌كان و ناوچه‌ی مینڕێژكراو، وه‌ك پێویست ناتوانن روو له كوێستانه‌كان بكه‌ن .
دیار هه‌مزه شاره‌زای ئابووری له سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، پشتگوێخستنی كه‌رتی ئاژه‌ڵداری و بێ پلانیی حكوومه‌ت و به لێشاو دامه‌زراندنی خه‌ڵك، هۆكار بووه به‌وه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌نجان له گونده‌كان خه‌ریكی پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بن، له ئیداره‌كانی حكوومه‌ت به بێ هیچ ئیشێك داده‌نیشن.
هاوكات ململانێی سیاسی و سه‌ربازی و ناجێگیریی باردودۆخی سنووره‌كان و نه‌بوونی پلانێكی ئابووری بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و بیانی له‌رووی نرخه‌وه، وای كردووه به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ كه‌م بكات كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵات هه‌یه.
ده‌ڤه‌ری سۆران كه خاوه‌نی چه‌ندان كوێستانی گرنگه له سنووری باڵه‌كایه‌تی و برادۆست و بارزان، شوێنێكی له‌باره بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان، ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵدارانی نیگه‌ران كردووه، هاریكاری نه‌كردنی حكوومه‌ته، ئه‌مه‌ش به‌هۆكار ده‌زانن بۆ پاشه‌كشه‌ی پیشه‌كه‌یان.
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستی