سبەی مووچەی پێنج وەزارەت و دەستەیەك دابەش ده‌كرێت

:: PM:01:05:17/10/2018 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە" دراوە و تێیدا هاتووە، سبەی پێنجشەم ڕێكەوتی 18ـی تشرینی یەكەم، مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەكرێت.

ئاشكرا كراوە كە سبەی مووچەی وەزارەتەكانی پلاندانان و گواستنەوە و گەیاندن و‌ شارەوانی و‌ كشتوكاڵ و كارەبا دابەش دەكرێت.
 
هاوكات سبەی مووچەی دیوانی‌ چاودێری‌ داراییش‌ دابەش دەكرێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی مووچەی مووچەخۆرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەیش دابەش دەكرێت و تا یەكشەمی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات. مانگانەش ئەمەریكا 24 ملیار دینار راستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.

بەهۆی تەنگژەی دارایییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەكات، بەڵام پاشەكەوت تا كۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە ‌و بەشێك لە هێزە تەناهییەكانی نەگرتەوە.



وشە - رامیار جەواد