ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاوی كرده‌وه كه یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه‌ی ده‌ستیان له دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووس سعوودی خاشقچی هه‌بووه له "ڕووداوێكی ئۆتۆمبێلی گوماناوی" له شاری ڕیاز مرد.
له ڕۆژنامه‌ی "یانی شه‌فه‌ق"ی توركیدا هاتووه ماشال سه‌عد بۆستانی، ئه‌فسه‌رێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی سعوودییه، یه‌كێكه له 15 بكوژه گومانلێكراوه‌كانی خاشقچی كه له ڕۆژی دیارنه‌مانی خاشقچی سه‌ردانی توركیایان كردووه و ڕۆشتوون له‌دوای چوون بۆ كونسوڵخانه‌ی سعوودییه له توركیا له‌و كاته‌ی خاشقچی لێ بووه.
ڕۆژنامه توركییه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان ورده‌كارییان له‌باره‌ی ڕووداوه هاتوچۆكه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه له شاری ڕیاز و هێشته دیار نییه ڕۆڵی "بۆستانی" چی بووه له كوشتنی خاشقچیدا.
شایانه‌ی باسه دوێنێ له هه‌مان ڕۆژنامه‌ی توركی ڕاگه‌یاندراوه كه ده‌كرێت له ده‌نگه تۆماركراوه‌كانی كونسوڵخانه‌كه ده‌نگی محه‌مه‌د عوته‌یبی كونسوڵی سعوودی له ئه‌سته‌مبووڵ ببیسترێت كه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت، هاتوون لێ پێچینه‌وه له خاشقچی بكه‌ن له ده‌ره‌وه له شوێنێكی تر ئه‌مه بكه‌ن ئه‌گینا تووشی گرفت ده‌بن" دواتر پێی ده‌گوترێت " ده‌مت دابخه گه‌ر ده‌ته‌وێ هاتیته‌وه بۆ سعوودییه نه‌كوژرێیت."
ئێسته محه‌مه‌د عوته‌یبی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سعوودییه و ڕۆژنامه‌ی "حوریه‌ت"ی توركی پێی وایه كه ده‌شێت كوشتنی محه‌مه‌د عوته‌یبی ئامانجی دواتری سعوودییه بێت به‌وه‌ی جێگری شای سعوودییه، محه‌مه‌د بن سه‌لامان "هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست دێت بۆ له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كان."
وشه/ محه‌مه‌د شابان