شارەزایەك: سامانی ماسی عێراق پێویستی بە شەش مانگ هەیە بۆ زیندووبوونەوە

:: PM:08:38:08/11/2018 ‌

دوای ئەو كارەساتە گەورەی بە سامانی ماسی عێراق كەوت كە لە ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە دەیان هەزار تۆن ماسی مرداربوونەوە و زیانی گەورەی ئابووری لێ كەوتەوە، شارەزایەكی ئابووری دەڵێت، عێراق پێویستی بە شەش مانگیتر هەیە وەك كەمترین ماوە بۆ زیندووكردنەوەی بەشێكی كەمی ئەو سامانە.

ئوسامە تمیمی، ئەمڕۆ پێنجشەم لەو بارەوە ئاماژەی كرد، دابەزینی نرخی ماسی لە عێراق بۆ تەنیا 500 دینار بۆ یەك كیلۆ، ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ داڕمانی ئەو سامانە گرنگە، ئەوەیش لە سایەی مەترسی خاوەن پیشەی بەخێوكردنی ماسی بە لەدەستدانی ئەوانەیشی كە ماون، بۆیە ئەوان پەنایان بردووە بۆ فرۆشتنیان.

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بابەتەكە بەدەر نییە لە بوونی ئەگەری هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ لێدانی ئابووری عێراق و زیاتر گوتی، ئەو هەڵەیە ئەوەندە لەئەستۆی خاوەن كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی نییە ئەوەندەی لەئەستۆی لایەنی پێوەندیدارە كە پێویستە پلانیان هەبێت بۆ وەرزی نەخۆشییەكان و قەبارەی ئەو ماسیەی كە پێویستە كێڵگەكان بەخێوی بكەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكەم دەركەوتنی نەخۆشیدا هەموو ماسییەكان لەناو نەچن.  

ئەو شارەزایە دووپاتی كردەوە كە زیندووكردنەوەی سامانی ماسی لە عێراق و گەڕانەوەی نرخەكەی بۆ سەردەمی پێشووی پێویستی بە ماویەكی زۆر هەیە، بەتایبەتی كاتێك ماسی پێویستی بە كاتی زۆر هەیە بۆ گەشەكردن، بۆیە عێراق پێویستی بە شەش مانگ هەیە وەك كەمترین ماوەی خەمڵێندراو بۆ رێكخستنەوەی كارەكانی سەو سامانە.

تمیمی ئاشكرای كرد كە پرسی هۆكاری مرداربوونەوەی ماسییەكان تا ئێستە روون نییە كاتێك وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەكی قەناعەت پێكراوی لەو بارەوە نەبوو، بۆیە بابەتەكە بەدەر نییە لەلایەنی تیرۆرریستی و كردنەئامانجی ئابووری عێراق لە رێگەی سامانی ماسیەكەیەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل