ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و ڕۆنه‌ى كه له به‌شه خۆراكى مانگانه ده‌درێته هاووڵاتییان، له كێشى ئاسایى خۆى كه‌مترى تێدایه و ئه‌وه‌یش فێڵه له هاووڵاتییان كراوه، خۆراكى سلێمانیش ده‌ڵێت، نوسراومان ئاراسته‌ى حكوومه‌تى به‌غدا كردووه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى دووه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕۆنه‌ى كه له لایه‌ن به‌غداوه هه‌نارده‌ى هه‌رێم و سلێمانى ده‌كرێت، پێویست ده‌كات 900 غرام بكرێته ناو ده‌به‌كه‌وه، به‌ڵام كه‌متره له‌و كێشه ئاساییه‌ى كه دانراوه له هه‌ر ده‌به‌یه‌ك 50 غرام كه‌مترى تیایه و به‌و پێیه له هه‌ر 10 ته‌ن 500 كیلۆ كه‌م ده‌كات.
ئه‌وه‌یشى گوت، ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات فێڵكردنه له هاووڵاتییان و پێویسته ئاگادار بكرێته‌وه و هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت، چونكه ناكرێت به‌و جۆره فێڵ له هاووڵاتییان بكرێت.
لاى خۆیه‌وه، شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕۆنه‌ى كه وه‌ك به‌شه خۆراك مانگانه ده‌درێته هاووڵاتییان، له لایه‌ن كۆمپانیاوه دابین ناكرێت و حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق دابینى ده‌كات بۆ هاووڵاتییان.
گوتیشى، له باره‌ى كه‌مى ڕۆنى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان كه كه‌م ده‌كرێته ناو ده‌به‌كانه‌وه، نوسراومان ئاراسته‌ى به‌غدا كردووه و داواى ڕوونكردنه‌وه‌مان لێكردوون.
ئێسته به‌غدا له به‌شه خۆراكى مانگانه ته‌نها چوار مادده دابه‌ش ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌ك له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت و له كاتى خۆیشى دابه‌ش ناكرێن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى