دوای ئه‌وه‌ی حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو پێش کۆتای ساڵ /2016/ ھەموو پارەی جووتیان خه‌رج بکات، بە گوتەی پەرلەمانتارێکی کورد دووپاتی ده‌کاته‌وه وەزارەتی دارایی باس لەوە دەکات بەھۆی نەبوونی پارەی نه‌ختی دەتوانن تەنیا نیوەی ئەو پارەیە خەرج بکەن. به‌ڵام وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ "تا ئێستا بەفەرمیی ھیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە".
ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە"وشە"ی راگەیاند "بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق پێویستە پێش کۆتای ئەمساڵ ھەموو پارەی جووتیاران بۆ 2016 خەرج بکرێت، به‌ڵام بەپێی زانیاری نوێ که له به‌دواداچوونمان ده‌ست که‌وتووه، وەزارەتی دارایی عێراق حەواڵەکانی رەوانەی بانکی ناوەندی کردووە و ئێستا چاوەرێی فەرمانی خەرجکردنی پارەکە لە بانکی ناوەندی دەکرێت، بۆ ئەوەی پارەکە رەوانەی پارێزگاکان بکەن به ھەرێمی کوردستانه‌وه".
"به‌ڵام وەزارەتی دارایی عێراق باسیان لەوە کرد که هه‌رچه‌نده بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە بۆ خه‌رجکردنی ھەموو پارەی جووتیاران پێش کۆتای ساڵ، بەڵام زەحمەتە بتوانن پاره‌که هه‌مووی بده‌ن، بۆیه لە دوو رۆژی داھاتوو نیوەی پارەی جووتیاران بۆ 2016 خەرج ده‌کەن" حاف وای گوت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە که سه‌ره‌تا بڕیاروابوو سەرەتای ئەم مانگە کانوونی یه‌که‌م/دیسێمبه‌ر نیوەی پارەی ئەمساڵی جووتیاران خەرج بکرێت و نیوەکەی تریش لە ٢٦ ئەم مانگە و کاتەکانیش دیاری کردابوو، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی گوتی رەنگە پارەی نەختی نەبێت، بۆیە ئەمە یەکێکە لە ھۆکارەکان که نیوه‌ی حه‌قی جووتیاران ده‌ده‌ن.
ماوه‌ی سێ ساڵه حکوومه‌تی عێراق پاره‌ی گه‌نم و جۆی جووتیارانی کوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق دوا ده‌خات، هه‌رچه‌نده له کاتی خۆیدا به‌رهه‌مه‌کان وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ش به‌شێک له جووتیارانی سارد کردووه‌ته‌وه له چاندنه‌وه‌ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه.
عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی کوردستان بە"وشە"ی راگەیاند، ئەوەی من ئاگادار بم حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو پێش کۆتای ئەمساڵ ئەو نیوەی پارەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ی جووتیاران خەرج بکات و لە سەرەتای 2017یش پارەی ساڵی ٢٠١٦ بدات.
مه‌جید له‌باره‌ی زانیارییه‌کانی لای ئه‌شواق جاف، دووپاتی کرده‌وه که تا ئێستا بە فەرمی ھیچیان پێ نەگەیشتووە، کە باس له‌وه بکات ھەموو پارەی ساڵی ٢٠١٦ دەدرێت یاخۆ نیوەی.
پارەی جووتیارانی ھەموو عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ دوو ترلیۆن و ٢٠ ملیار دینارە، ماوەیەک پێش ئێستا ٥٠٠ ملیاری خەرج کرا و درا بە پارێزگاکانی باشووری عێراق و بڕیاربوو پارەکەی تر لەم مانگە ھەموو خەرج بکرێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم