وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى به كۆتا هاتنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئێسته لیژنه‌یه‌ك كار بۆ پێداچوونه‌وه به بودجه‌ى ساڵى 2019دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق پێكهێندراوه.
روونیشى كرده‌وه كه وه‌زیری دارایی عێراق به هه‌وڵى خۆی و پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد له بودجه‌ى گشتیی عێراق.
دووپاتى كرده‌وه كه به هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و دوا به دوا ئه‌وه‌یش، پاشكه‌وتی مووچه نامێنێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وت ده‌كرێ و تا ئێسته به‌شێك له سیسته‌مى پاشه‌كه‌وت كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكى زۆر له مووچه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێ.