گوتەبێژی دەستەی گەشتووگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستە سەرقاڵی رێکخستنی ناوچە گەشتیارییەکانن بۆ گەشتیارانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بۆ وەرزی زستان.
ئەمرۆ 13ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتووگوزاری هەرێمی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، " ئێمە لە ئێستەوە سەرقاڵی ئامادە کردنی چەند ناوچەیەکی گەشتیارین بۆ زستان، بە مەبەستی دابین کردنی چەند ناوچەیەکی گەشتیاری بۆ خەڵکی کوردستان و هێنانی گەشتیار بۆ کوردستان".
زیاتر گوتی " بەگشتی کار لەو شوێنانە دەکەین کە زیاتر شاخاوین و زیاتر بەفری لێ دەبارێت بۆ ئەوەی ئەو شوێنە ببێتە جێگای سەرنجی خەڵک، هەروەها ئێستە چەند ناوچەیەکی تری کوردستانمان بۆ مەبەستی گەشتیاری رێک خستووە وەک سۆران و چۆمان و چیاکان کۆڕەک". روونیشى كردهوه كه پێشبینى هاتنى گهشتیارى زۆرى زستانه دهكهن بۆ ههرێمى كوردستان.
ساڵانە چەندان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و ماوەی چەند ساڵێکیشە بەهۆی ئەجامدانی ڤیستیڤاڵی جۆراوجۆر بەتابەتی لەکاتی بارینی بەفردا گەشتیارێکی زۆر لە خوارووی ئێراقەوە دێنە هەرێمی کردستان.