سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێ

:: PM:08:13:13/11/2018 ‌
دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" سبه‌ى چوارشه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.

هاوكات سامان حوسێن سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به‌ "وشه‌"ى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریه‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ سبه‌ى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات. مانگانەش ئەمەریكا 24 ملیار دینار راستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.

بەهۆی تەنگژەی دارایییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەكات، بەڵام پاشەكەوت تا كۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە ‌و بەشێك لە هێزە تەناهییەكانی نەگرتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم