له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بارانێكی به‌خوڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌بارێت. بارانه‌كه بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی لافاو له كه‌مپی "كه‌به‌رتووی" سه‌ر به شاره‌كه كه تایبه‌ته به ئاواره‌كان.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگریی شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانێكی زۆر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووری پارێزگای دهۆك لافاو دروست بووه.
زیاتر گوتى، باران بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی لافاو له كه‌مپی "كه‌به‌رتوو" و ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند خێوه‌تێكى ئاواره‌كان، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دهۆك له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌ر ماڵێك بكرێت كه له ئه‌نجامی لافاو زیانی پێ كه‌وتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری