ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، له‌باره‌ی پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019، هه‌رێمى كوردستان 12 داواى فه‌رمى پێشكه‌شى حكوومه‌تى عێراق كردووه.
ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى 12 داواكارى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى عێراق كردووه له‌باره‌ی پڕۆژه یاساى بودجه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه وه‌رگرتووه، داواكانى هه‌رێمى كوردستانیش بریتین له:
1-ناوهاتنى هه‌رێمى كوردستان له رێى پارێزگاكانیه‌وه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره به‌تایبه‌تى ماده‌كانى 117 و 121، بۆیه ده‌بێت ناوى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك خۆى بێت له یاسای بودجه‌دا.
2-له داڕشتنه‌وه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه ده‌بێت نوێنه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌شدار بن.
3-به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، ده‌بێت رێژه‌ى هه‌رێم له بودجه ببێته‌وه %17
4- له چوارچێوه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌كان مافى پێشمه‌رگه له مووچه و راهێنان و چه‌ك دابین بكرێت.
5-به‌شى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2019 دابین بكرێت.
6-شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌رانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوتا بكرێت.
7-مووچه‌ى شه‌هیدان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و زیندانییانى سیاسى بدرێت.
8- به‌شى هه‌رێمى كوردستان له بودجه بۆ حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان بدرێت.
9-له رێژه‌ى %17ى ئه‌و پاره‌یه به كوردستان بدرێت كه حكوومه‌تى عێراق ده‌درێت.
10-چاودێرى خه‌رجییه سیادییه‌كان بكرێت له بوارى نه‌وت و گرێبه‌ست و ته‌واوى بواره‌كانى تر
11-مافى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدرێت كه سه‌ر به به‌غدان.
12-به‌شى هه‌رێمى كوردستان به خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت بدرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى واژووى ده‌كات.