مانگى رابردوو زیاتر له‌ 139 هه‌زار كه‌س هاتوچۆیان له‌ ده‌ڕوازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كردووه‌

:: PM:01:06:11/12/2018 ‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌ڕوازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له‌ شارۆكه‌ى زاخۆ ڕایگه‌یاند، كه‌ مانگى ڕابردوو زیاتر له‌ 139 هه‌زار كه‌س هاتوچۆیان له‌ ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كردووه‌.

به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ دانه‌یه‌كى بۆ "وشه‌" ناردووه ده‌ڵێ:‌‌ مانگى رابردوو زیاتر له‌ 139 هه‌زار كه‌س وه‌كو گه‌شتیار و هاووڵاتیی هاتوچۆیان له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا له‌ ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل له‌ زاخۆ كردووه‌.

وتیشى"73 هه‌زار و 238 كه‌س هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان، كه‌ ئه‌وانیش 34 هه‌زار و 62 كه‌سیان هه‌ڵگرى پاسپۆرتى عێراقین و 37 هه‌زار و 471 كه‌سیان هه‌ڵگرى پاسپۆرتى توركین، هه‌زار و 705 كه‌سى تریش هه‌ڵگرى پاسپۆرتى بیانین، هه‌روه‌ها 66 هه‌زار و 248 كه‌سیش له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ ئه‌وانیش 26 هه‌زار و 359 كه‌سیان هه‌ڵگرى پاسپۆرتى عێراقى، 38 هه‌زار و 108 كه‌س هه‌ڵگرى پاسپۆرتى توركى و هه‌زار و 781 كه‌سى تریشیان هه‌ڵگرى پاسپۆرتى بیانین".

ده‌ڕوازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین و قه‌ره‌باڵغترین ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراقه‌، ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى شارۆكه‌ى زاخۆ، هاتوچۆیه‌كى زۆرى بازرگانیشی تێدا ده‌كرێت.

زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆرى


وشە - ڕێناس شابان