به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز كۆمپانیاى لوك ئۆیلى رووسى یه‌كه‌م باره‌ى نه‌وتى خاوى كه‌ركووكى كڕیوه كه له مانگى رابردوو ده‌ست به ههناردهكردنهوهى كراوه.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ڕووسییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م بارى نه‌وتى خاوى كه‌ركووك كڕاوه.
كۆمپانیاى لیتاسكۆ كه لقه بازرگانییهكهى كۆمپانیاى لوك ئۆیلى رووسییه یه‌كه‌م كاروانى نه‌وتى كه‌ركووكى پێ گه‌یشتووه كه له مانگى رابردوو ده‌ست به هه‌ناردنه‌وه‌ى كراوه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسه‌كه بارهه‌ڵگرى "رافا" رۆژى 10ى ئه‌م مانگه به 600 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى خاوى كه‌ركووك به‌نده‌رى جیهانى توركى جێهیشتووه و به‌ره‌و پاڵهوگهكانى كۆمپانیاكه چووه كه له ئیتاڵیان. داتاكانى كه‌شتى بارهه‌ڵگرى "رافا"یش زانیارییه‌كانى گرێبه‌ستى كڕینى نه‌وته‌كه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه.
له دواى خیانه‌تى16ى ئۆكتۆبه‌ر له ساڵى 2017 هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك راگیرا بوو، به‌ڵام له مانگى رابردوو به هۆى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تى عێراق بڕیارى دا جارێكى تر ده‌ست بهههناردهكردنى نه‌وتى خاوى كه‌ركووك بكات.
كۆمپانیاى لوك ئۆیل له‌سه‌ر ئاستى دنیا یه‌كێكه له كۆمپانیا گرنگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و بازرگانى نه‌وت، كۆمپانیایه‌كى رووسییه و باره‌گاكه‌ى له سویسڕایه.