مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێ

:: PM:06:24:16/12/2018 ‌
دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ى دووشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كى ترى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كى ترى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.

ئاشكراى كرد، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و كاروبارى ئاینى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ خێراتر بكرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى 317 ملیاره‌كه‌ى به‌شى كوردستان له‌ به‌غداوه‌ ده‌گات.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانى هه‌رێمى كوردستان دابینی دەكات، مانگانەیش ئەمەریكا 24 ملیار دینار ڕاستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم