دارایى داواى لیستى مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له فه‌رمانگه‌كانى كوردستان ده‌كات لیستى مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12ى فه‌رمانبه‌ران بۆ خه‌زێنه‌كان بنرێن. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه داوا كردنى ئه‌و لیسته بۆ وردبینى كرد و ته‌واوكردنى حیسابى كۆتایی ساڵه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له فه‌رمانگه‌كان كردووه لیستى مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن به مه‌به‌ستى وردبینى.
سه‌رچاوه‌كه كه به‌رێوه‌به‌رى ژمێریارى یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانه و پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه ڕوونى كرده‌وه كه داوا كردنى ئه‌و لیستى مووچه‌یه به مه‌به‌ستى داخستنى حیسابى كۆتایی ساڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه و " تۆمارى ژمێریار"ى پێ ده‌كرێ.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ڕوونى كرده‌وه له كۆتایی هه‌موو ساڵێك پێویسته ئه‌و كاره بكرێت و ئێسته‌یش كه مانگى 12یه و حكوومه‌ت له دابه‌شكردنى مووچه دواكه‌وتووه ده‌بێت ئه‌و كاره بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندبوو سێ مووچه‌ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ناكرێ و مانگانه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران 30 ڕۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێ.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه پێڕه‌و ده‌كات به‌هۆى ته‌نگژه‌ى داراییه‌وه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا فه‌رمانبه‌ران مانگانه مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێسته كه مانگى 12یه مووچه‌ى مانگى نۆ دابه‌ش ده‌كرێ.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم