گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێ، بەھۆی قەیرانی دارایی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەی کشتوکاڵی لەھەرێم راگیرابوون ، بەڵام بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم پڕۆژەکان جێ بەجێ دەکرێن ، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی ھەرێم ٣٠ملیار دیناری تەرخان کردووە.
ئهمڕۆ چوارشهم، حاجی ماجد گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2014ـهوە بەھۆی تهنگژهی دارایی، ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە کشتوکاڵییهكان لە ھەر سێ پارێزگای ھەرێمی كوردستان راگیرابوون، چونکە حکوومەتیش له تهنگژهدا دابوو، بهڵام ئێسته دۆخی ئابووری باشتر بووە، حکوومەتی ھەرێم بڕیاری دا ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکرێن و ئێمەش لە رێگەی ھەرسێ پارێزگاکان لیستی پڕۆژەکانمان ئامادە کرد و دامانە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پارەیان بۆ سەرف بکرێت و حکوومەتیش ڕەزامەندی داوە و پارەکەی سەرف کردووە، کە برەکەی 30 ملیار دینارە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئێمە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکیشمان کردووە و لەوێ باسی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان کراوە کە لە ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێمی كوردستان راگیرابوون و ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو پڕۆژانەی کە راگیرابوون و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، لە سەرجەم بوارەکانی کشتوکاڵیدان، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی داھات بۆ ھەرێمی کوردستان.
وشه/ بڵند ئیبراھیم