راگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى 100 ملیۆن دۆلار زیانى هه‌بووه
گوته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، زیانێكى زۆر به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه و هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌یش كه‌وتووه.
مه‌لا یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا به‌ر سلێمانی ده‌كه‌وێت، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره، چونكه لایه‌نی كه‌م رۆژانه چوار گه‌شتی هاتن و رۆیشتن له سلێمانییه‌وه بۆ توركیا و به پێچه‌وانه‌وه هه‌بوو كه ئێسته راگیراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌سه بیانییانه‌ی كه له ئه‌وروپاوه ده‌هاتنه توركیا و دواتر له ڕێی توركیاوه ده‌هاتنه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
ڕوونی كرده‌وه كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی سلێمانی-توركیا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه بیه‌وێ گه‌شت بكات، ده‌بێ بچێته هه‌ولێر، ئێسته رۆژانه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر زیاتر له هه‌شت گه‌شتی هاتن و چوونی هه‌یه له ڕۆژێكدا.
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌به‌رهێنان گوتى، زیانه‌كانی یه‌ك ساڵی راگرتنی گه‌شته‌كانی توركیا بۆ سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه، به زیانی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ده‌چنه هه‌ولێر كه هه‌ریه‌كێكیان به به‌راورد پێش راگرتنی گه‌شته‌كانی 200 دۆلار زیاتر خه‌رج ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی كه به‌ر ئابووری سلێمانێ ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه ده‌یان ملیۆن دۆلاره.
مه‌لا یاسین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه له رۆژێكدا هه‌زار كه‌س هاتوچۆ ده‌كه‌ن كه مانگانه 30 هه‌زار گه‌شتیار دێن و ده‌چن، له ساڵێكدا نزیكه‌ی 800 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كات، بۆیه زیانه‌كان به 100 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێن كه به‌ر فڕۆكه‌خانه و هاووڵاتییانى سلێمانى كه‌وتووه.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رانبه‌ر توركیا و هاوكارییان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، توركیا بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانی دا، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌كێتی له وڵاته‌كه‌ی نارده‌وه سلێمانی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم