لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 چڕ كردووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیانی له‌سه‌ر ئاماده بكه‌ن و دواتر بیده‌نه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان تا بخرێته‌وه به‌رنامه‌ی كار و گفت‌وگوی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ماوه‌ی 10 رۆژی ده‌وێت".
له باره‌ی پشكی هه‌رێم و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان له‌سه‌ری، جه‌مال كۆچه‌ر گوتی: "پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ده‌ستكاری نه‌كراوه، بۆ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانیش هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته سه‌ر پشكی هه‌رێم و ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه بڕیاره بێت بۆ هه‌رێم نازانین هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت".
پێشتر ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاوی كردبووه‌وه كه به‌پێی رێككه‌وتنێكی نهێنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؍ به‌غدا مانگانه 520 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت تا بدرێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام نازانرێت هه‌ڵوێستی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان چۆن ده‌بێت له كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا.
سلێمانی ــ هه‌ستیار عه‌بدوڵا