كۆمپانیاى ڤۆكسواگنى ئه‌ڵمانیاى راى گه‌یاند، له ساڵى رابردوودا له فرۆشتنى ئۆتۆمبیله‌كانى ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆماركردووه و ته‌نیا له ساڵێكدا شه‌ش ملیۆن و 240 ئۆتۆمبیلى فرۆشتووه.
كۆمپانیاى ڤۆكوسواگنى ئه‌ڵمانیاى دووپاتى ده‌كاته‌وه به به‌راورد له ساڵى 2017 ئاستى فرۆشیان له %0.2 زیاى كردووه و به به‌راورد به‌ساڵانى پێشووتریش فرۆشى كۆمپانیاكه ئاستى پێوانه‌یى تۆماركردووه.
یورگن شتاكمان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى فرۆشى كۆمپانیاكه له راگه‌یاندراوێك گوتوویه‌تى" ساڵى 2018 بۆ كۆمپانیاكه‌كان هه‌ندێك ناڕۆشنى تێدا بوو به تایبه‌تى له هه‌ندێك ناوچه‌دا له شه‌ش مانگى دووه‌مدا".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپاتى ده‌كاته‌وه ساڵى رابردوو چه‌ندان به‌رهه‌مى نوێى خستووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌یش هاوكارى كردووه له راگرتنى هاوسه‌نگی فرۆشى.
به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى
CNBC كۆمپانیاى ڤۆكسواگن باسى له‌وه كردووه فرۆشه‌كه‌ى له ئه‌مه‌ریكاى باشوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وروپا زیاى كردووه، به‌مه‌یش قه‌ره‌بوووى ئه‌و پاشكشه‌یه كراوه‌ته‌وه كه له بازاڕه‌كانى چین فرۆشى كۆمپانیاكه رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاى Volkswagen كۆمپانییه‌كى ئه‌ڵمانییه و له‌ساڵى 1937 دامه‌زراوه، تایبه‌ته به دروستكردنى به ئۆتۆمبیل به‌هه‌مان ناوى كۆمپانیاكه ناسراوه و وشه‌كه‌یش به زمانى كوردى به‌ماناى "ئۆتۆمبیلى گه‌ل" دێت. ئۆتۆمبیلى فۆكسواگن به‌یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كان داده‌نرێت و له دواى ئۆتۆمبیله‌كانى تویوتا به دووه‌م ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له فرۆشدا.