په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی له بوونی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی توركی له پارێزگا جیاوازه‌كان كرده‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، چوار ساڵه كۆمپانیایه‌ك بڕی تریلیۆنێك و 200 ملیار دیناری به ناوی ئه‌و پرۆژه‌وه له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه و تا ئێسته یه‌كێك له‌و شه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌شی ته‌واو نه‌كردووه.
ڕیاز محه‌مه‌د عه‌لی له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه" گوتی، بڕیاربوو شه‌ش نه‌خۆشخانه به ستایلی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا له پارێزگا جیا جیاكانی باشوور جێبه‌جێ بكرێن و حكوومه‌تیش ملیارێك دۆلاری له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخان كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ یه‌كێك له‌و شه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه ته‌واو نه‌بوون.
زیاتر گوتی، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانانه كه له كه‌ربه‌لا دروست ده‌كرێ، به ڕێژه‌ی 85%ی ته‌واو بووه، به‌ڵام كاركردنی تێدا وه‌ستێنراوه و نازانرێ هۆكاره‌كه‌یشی چییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ته‌نده‌ری هه‌ر شه‌ش نه‌خۆشخانه‌كه بۆ كۆمپانیایه‌ك وه‌رگیراوه و دوای چوار ساڵ له وه‌رگرتنی پاره‌ی زه‌به‌لاح كه بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار له حكوومه‌ت تا ئێسته پرۆژه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌و پرۆژه‌یه ئه‌نجام دراوه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بێته وه‌ڵام.