په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، گفتوگۆكان له‌سه‌ر تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن و دوا گۆڕانكاریش كه‌مكردنه‌وه‌ی چوار تریلیۆن دیناربوو له بودجه‌ی چوار وه‌زاره‌ت و ته‌رخانكردنییه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له
لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، دوا هه‌مواری پرۆژه‌ی یاسای 2019ی بودجه‌ی عێراق كه بڕیاری لێدرا، كه‌مكردنه‌وه‌ی چوار تریلیۆن دیناره له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كاره‌با و به‌رگری و ناوخۆ، زیادكردنی ئه‌و پاره‌یه بوو بۆ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
زیاتر گوتی، بودجه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كاره‌با و به‌رگری و ناوخۆ زیاتر له 60%ی داهات و بودجه‌ی وڵاتیان بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌مه بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا كه چوار تریلیۆن له پاره‌ی ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته كه‌م بكرێته‌وه، گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی تێبینیان له‌سه‌ره بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێ و ده‌نێردرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
میساق حامدی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌وه گوتی، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامه له هه‌مواركردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، دواكه‌وتنیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌مانه‌وێ هیچ ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه نه‌مێنێت و كاتێك ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌وه، بێ هیچ كێشه‌یه‌ك تێپه‌ڕێنرێت.