" له جۆرجیاوه بۆردمانى ئێران ده‌كه‌ن" به‌م ناونیشانه ماڵپه‌ڕێكى رووسى پێشبینى ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌ى سه‌ربازیى دژ به ئێران ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل خاكى جۆرجیا به‌كاربهێنن.
ماڵپه‌ڕى "
RT" رووسى بۆچوونى شڕۆڤه‌كارێكى به‌ناوبانگى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێى وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌نیاز بن كرده‌ى سه‌ربازیى دژ به ئێران به‌كاربهێنن، ئه‌وا له جۆرجیاوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
نووسه‌ره‌كه كه ناوى " بۆریس جیریلیڤسكى"یه، بۆ سه‌لماندنى شرۆڤه‌كارییه‌كانى ده‌ڵێ "چه‌ند بنكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ناتۆ له جۆرجیا ده‌بێت، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زیرى به‌رگریى جۆرجیا و نوێنه‌رانى پنتاگۆن رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى ناتۆ له كۆمارى جۆرجیا دابمه‌زرێت".
دواتریش ده‌ڵێ "ماوه‌یه‌كى زۆره قسه‌ى ئه‌وه نابڕێته‌وه كه خاكى جۆرجیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا قسه نییه، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كى زۆره جۆرجیا كار بۆ دروستكردنى ژێرخانى لۆجیستى گونجاو ده‌كات، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌وتۆش دروست ده‌كات كه پێشوازى له برینداران بكات".
ماوه‌یه‌كه هاوپه‌یمانى ناتۆ هه‌وڵ ده‌دات له‌چه‌ندان وڵاتى دنیا بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ دابمه‌زرێنێت و زۆربه‌ى جاره‌كانیش له‌سه‌ر خواستى وڵاته‌كانه.