ڕاگه‌یاندنی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، جووڵه‌ی خستووه‌ته ناو بازاڕی خانوو و زه‌وی و له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خه‌ڵكی ناو بازاڕه‌كه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه جووڵه‌كه سنوورداره و زۆر نییه.
سێ ساڵ بوو جووڵه‌ی ئابووری ته‌واوی كه‌رته‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستابوون، به‌ڵام جارێكی تر نه‌مانی پاشه‌كه‌وت هیوای بۆ خاوه‌ن كار و كه‌رت و بواره‌كان گه‌ڕانده‌وه. خاوه‌ن نووسینگه‌كانیی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باس له گه‌رمبوونی بازاڕ و مامه‌ڵه‌ی خانوو و زه‌وی ده‌كه‌ن.
سه‌رهه‌نگ زه‌یدۆ خاوه‌نی نووسینگه‌ی پشتیوان كۆیی له هه‌ولێر، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌رته‌ی كه جووڵه‌ی خێرای تێكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن ده‌ستی پێ كرد، بازاڕی زه‌وی بوو، چونكه هه‌ر رۆژی ڕاگه‌یاندنی لابردنی پاشه‌كه‌وت، هاووڵاتییه‌كی زۆر له‌لای نووسینگه‌كان كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا هه‌ر زه‌وییه‌كی ئاسایی، نرخه‌كه‌ی له دوو بۆ سێ هه‌زار دۆلار زیادی كرد، به‌راورد به دوو مانگی ڕابردوو، ئه‌و خواسته‌ش وای كردووه نرخه‌كه‌ی زیاتر بێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ڕۆژانه پێنج زه‌وی له نووسینگه‌كه‌مان كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا پێشتر له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن ده‌كرا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی رابردوو لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند و له مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018 كه ئێسته دابه‌ش ده‌كرێ، جێبه‌جێ كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نوه‌ر مۆریاسی خاوه‌نی نووسینگه له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه جووڵه‌یه‌كی نه‌رمی له بازاڕی زه‌وی و خانوو دروست كرد، له‌و كاته‌وه تا ئێسته بازاڕ بزاوی تێكه‌وتووه و كڕیار و فرۆشیار زوو زوو سه‌ردان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گوت، بازاڕه‌كه زیاتر له زه‌ویدایه و خانوو وه‌ك خۆیه‌تی، هاووڵاتییان ڕۆژانه سه‌ردان ده‌كه‌ن بۆ كڕینی زه‌وی و ڕۆژانه له نێوان سێ بۆ پێنج مامه‌ڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر زیاد، چونكه خه‌ڵك له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو دۆخێكی خراپیان هه‌بووه و بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بگاته‌وه ئاستی جارانی، پێویستی به چه‌ند مانگێك ده‌بێت.
مۆریاسی پێی وایه "ئێسته زووه خێرا بڕیار له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی بده‌ین، به‌ڵام به گشتی هه‌وڵی لابردنی پاشه‌كه‌وت جووڵه‌ی خستووه‌ته بازاڕ و چه‌ند سه‌د دۆلارێكیش نرخی زه‌وی زیادی كردووه".
لای خۆیه‌وه هه‌ڵمه‌ت عه‌باس خاوه‌نی نووسینگه‌ی سروشتی كه‌لار، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه بازاڕی زه‌وی و خانوو هه‌ردووكیان پێكه‌وه له كه‌لار جووڵه‌یه‌كی باش و فراوانیان تێكه‌وتووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ڕۆژانه سێ كڕین و فرۆشتنیان ئه‌نجام داوه و ڕۆژ به ڕۆژ مامه‌ڵه‌كانی زیاتر ده‌بن.
روونی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی زه‌وی و خانوو نرخه‌كانیش زیادیان كردووه، بۆ نموونه له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو بازاڕی كه‌لار، پێشتر هاووڵاتییه‌ك به نیاز بووه خانووه‌كه‌ی بفرۆشێت به 320 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بووه به‌و نرخه بیكڕێت، ئێسته 450 هه‌زار دۆلاری ده‌ده‌نێ خاوه‌نه‌كه‌ی داوای 530 هه‌زار دۆلار ده‌كات.
هاوكات محه‌مه‌د تۆفیق خاوه‌نی نووسینگه‌ی خانووبه‌ره له هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هه‌مانشێوه‌ی ناوچه‌كانی تر، له هه‌ڵه‌بجه‌یش بازاڕی زه‌وی جووڵه‌ی تێكه‌وتووه، له‌وه‌ته‌ی سێ ساڵی ڕابردووه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره بازاڕی زه‌وی له ناوچه‌كه جووڵه‌ی باشی تێده‌كه‌وێت.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، نرخه‌كه به‌راورد به دۆخه‌كه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌متر له هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام جووڵه‌ی بازاڕی زه‌وی هه‌مووانی دڵخۆش كردووه، كه‌سانێك ساڵانێكه ده‌یانه‌وێ زه‌وی بفرۆشن، به‌ڵام به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه بۆیان نه‌فرۆشراوه، له ئێسته‌وه ده‌توانن كڕین و فرۆشتن به زه‌وییه‌كانه‌وه بكرێت و نرخیش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستبه‌جێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی زه‌وی و خانوو ده‌بێت، چونكه بازاڕی زه‌وی و خانوو ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتییان هه‌یه.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و جووڵه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی بازاڕی كڕین و فرۆشتن ده‌بێت و زۆر گرنگه حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌و بازاڕه بكات، پێویسته له سه‌ره‌تاوه تا ماوه‌یه‌ك چاودێرییه‌كی ورد بخاته سه‌ر بازاڕ تا ڕێگری له زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه بكات.
تا هه‌ڵئاوسان له وڵات دروست نه‌بێت، نه‌وزاد شێخ كامیل به پێویستی ده‌زانێ حكوومه‌ت له هه‌موو كه‌رته‌كان و به‌تایبه‌ت ناو بازاڕ، چاودێری وردی نرخ بكات و دواتریش له‌سه‌ر هاووڵاتیی پێویسته له سه‌ره‌تاوه مامه‌ڵه نه‌كات و ئه‌و پاره‌ی دێته ده‌ستی ده‌ستبه‌جێ خه‌رجی نه‌كات، واز له جوانكارییه‌كان و ئه‌و شتانه بهێنێت كه گرنگ نین بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازاڕ هه‌نگاوی نائاسایی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت و له‌سه‌رخۆ گه‌شه بكات.
"له‌سه‌ر خاوه‌ن كاره‌كانیش پێویسته بانگه‌شه‌ی به‌رزبوونه‌وه و جووڵه و نرخ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان قازانج بكه‌ن" نه‌وزاد وای گوت.
*پێویسته حكوومه‌ت چاودێری وردی بازاڕ بكات بۆ ئه‌وه‌ی نرخ نائاسایی به‌رز نه‌بێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی